عەلی عومران شارەزای تەکنەلۆجیای دیجیتاڵی سەبارەت بە نیگەرانییەکان بۆ هێرشى ئەلیکترۆنیی، کە دەتوانێت گۆڕانکاری لە ئەنجامی هەڵبژاردنى داهاتووی پەرلەمانی عێراق دروست بکات، دڵنیاییدا و جەختی لەوە کردەوە، پڕۆسەی هەڵبژاردن بەپێی بەرزترین ستانداردەکانی ئاسایشی دیجیتاڵی بەڕێوەدەچێت. عەلی عومران رایگەیاند، پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بەپێی بەرزترین پێوەرەکانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی بەڕێوەدەچێت و هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ هەڕەشەکردن، کە بتوانێت کێشە بۆ سەلامەتی هەڵبژاردنەکە دروست بکات”. ئاماژەی بەوەشکرد، “لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لایەنە پەیوەندیدارەکان کاریان کردووە بۆ نوێکردنەوەی سیستەمی ئاسایشی دیجیتاڵی و پەرەپێدانی تواناکانی تیمە تەکنیکییەکانی بەرپرس لە پاراستنی ژێرخانی ئەلیکترۆنی، ئەمەش عێراق دەخاتە دۆخێکی ئەمن و متمانەپێکراوەوە بەرامبەر هێرشە ئەلیکترۆنییەکان. عومران ئاماژەی بەوەدا، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان خاوەنی "سیستەمی چاودێریکردن و وەڵامدانەوەی دەستبەجێیە، کە توانای مامەڵەکردنی لەگەڵ هەر هەوڵێک بۆ هاککردن، یان پەکخستنی هەیە" و دووپاتیکردەوە کە "هەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان و ناوەندەکانی وەڵامدانەوەی دیجیتاڵیدا هەیە". ئەوەشى راگەیاند، عێراق خاوەنی لێهاتوویی نیشتمانی و توانای تەکنەلۆژییە، کە توانای پاراستنی پرۆسەی دیموکراسی هەیە، ترسێکی ڕاستەقینە لە هەڕەشەی ئەلیکترۆنی نییە، کە کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی هەبێت.
