گرنگ

ئێران گرووپە چەكدارییەكانی عێراقی پڕچەككردووە و خۆی بۆ شەڕ ئامادە كردووە

2025-11-08

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی دەستەی پەخشی ئیسرائیل ئێران خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ئیسرائیل ئامادە دەكات و بۆ ئەو مەبەستەش دەستی بە پڕچەككردنی گرووپە چەكدارییەكانی عێراق كردووە. ڕاپۆرتەكە پشتی بە چەند سەرچاوەیەك بەستووە، لەنێویاندا عێراقییەكان، باس لەوە دەكات، ئێران بەم دواییە ڕێڕەوی خۆی گۆڕیوە و هەوڵدەدات بارگرانییەكە بگوازێتەوە سەر گرووپە چەكدارییەكان عێراق، بە ئامانجی گواستنەوەی ناوەندی كێشی سەربازی لە لوبنان و سوریا و كەرتی غەززەوە بۆ خاكی عێراق، هاوكات پاڵپشتی ئێران بۆ ئەو گرووپانە لەم دواییانەدا فراوانتر بووە، بەتایبەتی لە دابینكردنی چەكی پێشكەوتوو بۆیان و مەشقپێكردنیان بە تاكتیكی نوێ. ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێران ئەو گرووپانە ئامادە دەكات بۆ ئەوەی ئەگەر پێویست بكات دژی ئیسرائیل هەنگاو بنێن و رووبەڕووی هەوڵەكانی ببنەوە. پێشتر ڕۆژنامەی ماریڤی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە، ئێران ڕێبازێكی ستراتیژی نوێ بەرامبەر عێراق دەگرێتەبەر، كە بە "سیاسەتی دوو ڕێڕەو" ناسراوە، بە هاندانی هەندێك كوتلە بەرەو یەكگرتنی سیاسی لە عێراق لە لایەك و بەهێزكردنی كۆنترۆڵی خۆی بەسەر هەندێك گروپی چەكداری هاوپەیماندا لە لایەكی دیكەوە، ئەمەش هەوڵێكە بۆ ئەوەی زۆرترین مەودای ئێران بۆ مانۆڕ و پاراستنی پێگەی خۆی لە بەرامبەر هەڕەشەكاندا بكات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color