سودانی لە كۆبونەوە تایبەتەكان دەڵێت موچەی هەرێم نانێرم، لە دیداری بارزانیش دەڵێت تەنانەت بودجەی هەرێمیش دەنێرم. لە كاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، سودانی لە كۆبونەوەیەكی لەگەڵ تیمێكی راوێژكاری، نیگەرانییەكانی خۆی بەرامبەر هەرێم و مامەڵەی بەرپرسانی هەرێم خستبووەڕوو كە ئەو بە هیچ شێوەیەك ئامادە نییە بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ هەرێم بكات و جارێكی دیكە موچەی فەرمانبەران نانێرێت و تەنانەت كۆمەڵێك ڕێ و شوێنی نوێ بۆ ئەو تیمە خستبووەڕوو كە بەنیازە لە دوای هەڵبژاردنەكان بەرامبەر هەرێم جێبەجێی بكات. دوای چەند رۆژێك لە كۆتایی هاتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، سودانی بەسەردانێك گەیشتە هەرێمی كوردستان و لە پارێزگای دهۆك لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆبوەوەو لە كۆبونەوەكەیدا، بەپێچەوانەی قسەكانی پێشووی هێندە موجامەلەی بارزانی كرد كە گوتی كێشەكان لەگەڵ هەرێم بە شێوەیەك چارەسەر بوون كە لە ساڵی داهاتوو نەك موچە، بەڵكو بودجەی هەرێمییش دەنێرن.
