گرنگ

جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌: میدیاكانی پارتی بە ناوی سەرچاوەوە" درۆ" بەناوی ئێمەوە بڵاودەكەنەوە

2025-12-03

 
ئوفیسی میدیایی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بڵاویكردەوە كە ماوەیەكە هەندێك میدیای "درۆزن"ی پارتیی فێربوون جار جار هەواڵی درۆ بەناوی سەرچاوەیەك بڵاودەكەنەوە، هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە هیچ كەسێكی نەوەی نوێ نە بەرپرس نە تەنانەت خۆبەخشێكیش لێدوان بۆ كەناڵێك نادات بە پارەی دزراوی میللەت بەرێوە بچێت. ئوفیسی میدیایی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەوەیان ڕاگەیاندووە: هەموو میدیاكانی پارتیی باش دەزانن كەسی نەوەی نوێ قسەیان بۆ ناكات بۆیە درۆ بڵاو دەكەنەوە بە ناوی سەرچاوەوە، ئەو میدیایانە هەرچەندە دوورن لە هەموو بەهایەكی ئەخلاقیی و ئیتكی رۆژنامەوانیی، بەڵام ئەگەر زەرەیەك رەوشتی ڕۆژنامەوانییان تێدا بێت هەواڵی درۆ بەناوی سەرچاوەی درۆ بڵاو ناكەنەوە،. ئەوەشهاتووە، نەوەی نوێ لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوو دانەبەزیوەتە سەر ئەو ئاستە نزمەی لێدوان بۆ میدیاكانی دەسەڵات بدات، یاخود ئەكەر راست دەكەن كێ لێدوانی داوە بە ناوی خۆیەوە بڵاوی دەكەنەوە.
 
 
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color