گرنگ

چی لە بارەی بینا نوێیەكەی کونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر دەزانیت؟

2025-12-03

 

ئەمڕۆ ئەمریکا کونسوڵخانە نوێکەی لە هەولێر دەکاتەوە، كە گەورەترین كونسوڵخانەیە لەسەر ئاستی جیهان، بەوەش پەیامێكی روون بە هەمووان دەدات، ئەویش ئەوەیە هەرگیز لەم ناوچەیە ناڕوات. بینای کونسوڵخانەکە لەسەر رووبەری 206 هەزار مەتر دووجا زەوی دروستکراوە، بەمەش دەبێتە گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکا لە جیهان. تێچوونی بنیاتنانی کونسوڵخانەکە نزیکەی 800 ملیۆن دۆلارە. لە تەمووزی 2018 بەردی بناغەی دانرا. لە ئێستادا كارەكانی تەواو بووە. بەم نزیكانە لە مەراسیمێكی تایبەتدا دەكرێتەوە. کونسوڵخانەکە سیستەمی مووشەكیی بەرگریی ئاسمانی بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی درۆنی و مووشەکیی تێدا جێگیرکراوە، بەوەش لە هەر هێرشێكی مەترسیدار پارێزراو دەبێت. پێشتر ئیرڤین هیکس، کونسوڵی گشتیی پێشووی ئەمریکا لە هەولێر، رایگەیاندبوو، دروستکردنی گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر پەیامێکی روونە "ئەمریکا بۆ هیچ شوێنێک ناڕوات". لەم هەنگاوەش ئێستا عێراق و هەرێمی کوردستان، دوو ریکۆردی دیپلۆماسیی ئەمریکییان تێدا تۆمارکراوە، گەورەترین باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدادە بە رووبەری 440 هەزار مەتر و گەورەترینە لە جیهاندا، هەروەها گەورەترین کونسوڵخانەش لە هەولێرە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color