گرنگ

جێگری فەرماندەی سوپای ئێران: ئەخلاقی ئێمە وایە ژیانی هاووڵاتیانی مەدەنی ناخەینە مەترسییەوە

2025-12-11

 

جێگری فەرماندەیی هێزی زەمینی سوپای ئێران ئاماژەبەوەدەكات، بەهیچ شێوەیەك دەستپێشخەری لە ئەنجامدانی هێرشدا ناكەین، بەڵكوو ستراتیژمان تەنهای بەرگریكردن دەبێت لەخۆمان. فەریق نیعمەتی، جێگری فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای ئێران ڕایگەیاند: ستراتیژی كۆماری ئیسلامیی ئێران ستراتیژییەكی بەرگرییە، ئەمەش بەو مانایە دێت كە ئێمە دەستپێشخەری هیچ جەنگ و هێرشێك ناكەین. ئاماژەی بەوەشكردووە،ئەخلاقی ئێمە بەجۆرێكە نابێت ژیانی هیچ هاووڵاتییەكی مەدەنی یان هەر كەسێك كە ڕاستەوخۆ بەشداری شەڕ نەبێت، بخرێتە مەترسییەوە، تەنانەت ئەگەر بتوانن لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنێكەوە گورزێكی كەمەرشكێن لە دوژمن بدەن، ئەوا بەها ئاینی و ئەخلاقییەكانیان ڕێگە نادات ئەو سەركەوتنە لەسەر حساب و خوێنی خەڵكی مەدەنی بەدەستبهێنن. جەختی لەوەشكردەووەتەوە، سەرەڕای بوونی تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو، ئەخلاقی پیشەییمان ڕێگەمان پێنادات كار لەسەر چەكی كۆمەڵكوژ بكەین یان ژێرخانی مەدەنی وڵاتان وێران بكەین، بۆیە ئێران شێوازی بەرگریی خۆی لە "بەرگریی نەرێنێ"ـەوە گۆڕیوە بۆ "ڕێگریی چالاكانە" و ئاستی ئامادەیی هەواڵگری و ئۆپەراسیۆنی بەرزكردووەتەوە، بەجۆرێك كە وەڵامی هەر هەڕەشەیەك بە خێرایی و یەكلاكەرەوە دەدەنەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color