وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، لەبارەی ناردنی داهاتی نانەوتی ڕوونکردنەوە دەدات و تا کۆتایی هاتنی مانگی ئایار بەدیار ناکەوێت داهات چەندە و پشکی حکومەتی فیدڕاڵیش چەندە.
وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەێنێت،سەبارەت بەدیاریکردنی داهاتی نانەوتی بۆ مانگی ئایار و ناردنی بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ، لە ڕووی ژمێریاریەوە ئەو بابەتە پەیوەستە بە ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی مانگانە.
هەرەوها ئاماژەش بەوەدراوە: تاکۆتایی مانگی ئایار و ناردنی سەرجەم داتاکان لە یەکە ژمێریاریەکانەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری بە دیار ناکەوێت داهاتی مانگی ئایار چەندەو چەندەش پشکی حکومەتی فیدراڵە.