بوار، تایبەت
مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاماژەبەوەدەكات، سەرۆك وەزیرانی عێراق پێی وتم كە نابێت مووچە تێكەڵ بە بابەتەكانی دیكە بكرێت.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند: كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق و سەرۆكی پەرلەمان ئەرێنی بوون، لەسەر كۆمەڵێك بابەت كە پەیوەستن بە حكومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان و مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان و تێگەیشتنی باش لەوبارەیەوە هەیە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرۆكوەزیرانی عێراق پێی وتم نابێت مووچە تێكەڵ بە بابەتەكانی دیكە بكرێت، هاوكات جەختی لە گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ بە شێوەیەكی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و رێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی كوردستان كردەوە.