بوار، تایبەت
سەرۆکی یەکێتی پەیامێکی دەستخۆشی بڵاوکردەوە کە ئاراستەی قەیس خەزعەلی کردووە لەپای هەوڵەکانی بۆپاراستنی قەوارەی دەوڵەتی عێراق
لە پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی ئەوەهاتووە، زۆر سوپاس و پێزانینم هەیە بۆ ئەو هەڵوێستەی برام شێخ قەیس خەزعەلی لەپێناو پاڵپشتیکردن و بەهێزکردنی قەوارەی دەوڵەتی عیراق و دامەزراوەکانی لەم قۆناغە هەستیارەدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم جۆرە هەڵوێستە بەرپرسیارانە، ئازایانە و نیشتمانپەروەریانە دەبنە هۆی بەهێزکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی و قووڵکردنەوەی متمانە لەنێوان عیراقییەکاندا.
سەرۆکی یەکێتی ئەوەشی وتووە، ئەمانە هەنگاوێکی گرنگن بەرەو بەدیهێنانی ئاواتە هاوبەشەکانمان بۆ دابینکردنی پاشەڕۆژێکی سەقامگیرتر، ئارامتر و گەشەسەندووتر بۆ وڵاتەکەمان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی