بوار، تایبەت
سەرۆك وەزیرانی عێراق و وتەبێژەكەی لە دوو لێدوانی جیادا جەخت لە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكەنەوە، بەڵام تا ئێستا دیار نییە ئاخۆ پرسی داهاتی ناوخۆ دۆخەكە بەرەو كوێ دەبات.
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، مووچە مووچەخۆرانی کوردستان کێشەی نەماوە و لە کاتی خۆیدا دەینێرین.
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق سوورە لەسەر ناردنی مووچە بۆ هەموو مانگەکان و مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان هیچ کێشەیەکی نییە و عێراق پەنا بۆ قەرزی دەرەکی نابات.
وتیشی، “وا بڕیارە لە ناوەڕاست یان کۆتایی مانگی تەممووز سەرۆك وەزیران سەردانی ئەمریکا بكات، پێش سەردانەکەش هەموو وەزارەتەکان هەڵدەبژێردرێن”.
وتەبێژی حكومەتی عیراق دەڵێت: حكومەت گەرەنتی تەواوی كۆمپانیانەوتییەكان دەكات، كە لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن، چونكە ئەوە پەیوەستە بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوە.
جەختیشی كردەوە، ئامادەكاری تەواو بۆ بودجەی ساڵی 2027 كراوە و بڕیارە تا كۆتایی مانگی 11 بنێردرێتە بەردەم پەرلەمان.