دوای پەرەسەندنی گرژیەکانی جەنگی ئێران کۆمپانیای HKN ی ئەمەریکی کارکردنی لە کێڵگە نەوتیەکانی هەرێم و عێراق ڕاگرت.
بەپێی زانیارییەکان، کۆمپانیای HKN دوای هێرشە بالیستیەکەی سەر تاسلوجە و هێرشی درۆنی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی هەرێم، بڕیاریدا کارەکانی لە کێڵگەی ئەتروش و سەرسەنگ لە پارێزگای دهۆک، هەروەها لە کێڵگەی عجیل لە پارێزگای سەڵاحەدین بوەستێنێت و هاوکات کارکردنی لە پەرەپێدانی کێڵگەی غازی میران لە سلێمانی ڕاگرت.
بوار زانیویەتی، کۆمپانیای HKN لە ماوەی پێشوو چەند جارێک توشی هێرشی درۆنی بووە بە تایبەت دامەزراوە نەوتیەکانی کێڵگەی سەرسەنگ لە نزیک ناحیەی چەمانکێی پارێزگای دهۆک بەهۆیەشەوە زیانی زۆری بەرکەوتووە.