گرنگ

یانەی هەولێر داوادەکات یانەی زاخۆ بۆندی ئاکام هاشم هەڵبوەشێنێتەوە

2026-08-09

 


یانەی هەولێر، داوایەک ئاڕاستەی بەرپرسانی رێکخستنەکانی پارێزگای هەولێر و دهۆک، پارێزگاری هەولێر و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەکات و داوای هەڵوەشاندنەوەی بۆندی یاریزان ئاکام هاشم دەکات.

یانەی هەولێر لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک داوادەکات: لەپێناو پاراستنی گیانی وەرزشی و برایەتی لەنێوان هاندەرانی هەردوو یانەی هەولێر و زاخۆ، بۆندی ئاکام هاشم هەڵبوەشێننەوە، چونکە یانەکەی بەشداری لە چور پاڵەوانیەتی دەکات و گینگترینیان پاڵەوانیەتی کەنداوە.

یانەی هەولێر گلەیی ئەوە دەکات، بۆ بەهێزکردنی تیپەکەیان، هەوڵیانداوە (شێرزۆد تێمیرۆڤ) بهێڵنەوە و (ئاکام هاشم)یش بۆ ڕیزەکانیان بگوازنەوە بەڵام بەداخەوە،کارگێری یانەی زاخۆ ئاوڕیان لەم بەرپرسیاریەتییە نەتەوەیی و وەرزشییە نەدایەوە و لە ڕێگەی زێدەڕۆییکردن لەبابەتی ماددی گرێبەستەکان، هەردوو یاریزانەکەیان بۆ یانەکەی خۆیان گواستەوە.

یانەی هەولێر ئاماژەشی بەوەداوە: بە ڕاشکاوی ڕایدەگەیەنن کە لە بەرانبەر ئەم هەڵوێستە زۆر نیگەرانن و پێیان وابوو گیانی برایەتی و هاوکاریی نێوان یانە کوردستانییەکان سەرووی هەموو ململانێیەکی دیکەی وەرزشی دەبێت

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color