#بوار
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی برینداربوونی (موکری حسێن یەزدانپەنا) بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، ڕووداوەکە تیرۆرستی نەبووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێڕ ڕایگەیاند: لە ڕێکەوتی ٣ی ئابی ٢٠٢٦، لە ئەنجامی ڕووداوێکی نەخوازراودا کەسێک بە ناوی (موکری حسێن یەزدان پەنا) بریندار بوو، دەستبەجێ تيمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی بەڵگەوتاوانی هەولێر، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
پۆلیسی هەولێر ڕوونیکردۆتەوە: لە ئەنجامە بەراییەکاندا دەرکەوتووە کە ئەو رووداوە کردەوەی تیرۆریستی نەبووە، لێکۆڵينەوە لە ڕووداوەکە بەپێی ڕێکارە ياساييەکان بەردەوامە.