گرنگ

باوکى لیۆنێل میسى ئەمڕۆ بەهۆى نەخۆشییەوە کۆچى دوایی

2026-08-09

 


کورتەیەک لە ژیاننامەی خورخێ میسی
• خورخێ لە 1ـی کانوونی دووەمی ساڵی 1958 لە شاری ڕۆزاریۆ لە ئەرجەنتین لەدایکبووە، بە ڕەچەڵەک دەگەڕێتەوە بۆ کۆچبەرە ئیتاڵی و ئیسپانییەکان، کە چوونەتە ئەرجەنتین، پێش ئەوەی ژیانی بەتەواوی تەرخان بکات بۆ سەرپەرشتیکردنی کارەکانی کوڕەکەی، خورخێ کرێکار و دواتر بەڕێوەبەر بووە لە کارگەیەکی ناوخۆیی دروستکردنی ئاسن و پۆڵا بە ناوی (Acindar) ، لە هەمان کاتدا وەک ڕاهێنەری تۆپی پێی منداڵان کاری کردووە.
• خورخێ هاوسەرگیری لەگەڵ سێلیا ماریا کوکیتینی کردووە، کە لە کارگەیەکی دروستکردنی موگناتیس کارگوزار بوو، پێکەوە خاوەنی چوار منداڵن: ڕۆدریگۆ، ماتیاس، لیۆنێل، کچێک بە ناوی ماریا سۆل.
• خورخێ یەکەم کەس بوو، کە هەستی بە بەهرە نائاساییەکەی لیۆنێل کرد، کاتێک میسی تەمەنی تەنیا چوار ساڵ بوو، خورخێ وەک ڕاهێنەری یانەیەکی ناوخۆیی بە ناوی (گراندۆلی) مەشقی پێ دەکرد و دواتریش بردی بۆ یانەی نیوێڵز ئۆڵد بۆیز.
• کاتێک دەرکەوت میسی کێشەی کەمیی هۆرمۆنی گەشەی هەیە، خورخێ ڕووبەڕووی کێشەی دارایی بووەوە، چونکە یانەکانی ئەرجەنتین ئامادە نەبوون تێچووی مانگانەی چارەسەرەکەی (کە نزیکەی 900 دۆلار بوو) بگرنە ئەستۆ، خورخێ بڕیارێکی چارەنووسسازی دا و لەگەڵ خێزانەکەی چوونە ئیسپانیا بۆ ئەوەی میسی تاقیکردنەوە لە یانەی بەرشەلۆنە بکات، لەوێدا توانی گرێبەستە مێژووییەکە لەگەڵ کارلێس ڕێکساش (بەڕێوەبەری وەرزشیی بەرشەلۆنە) لەسەر کلێنسێک واژۆ بکات، کە یانەکە تەواوی تێچووی چارەسەرەکەی گرتە ئەستۆ.
• لەو کاتەوەی میسی دەستی بە یاریی پیشەگەرانە کردووە، خورخێ بەڕێوەبەری سەرەکی و بریکاری کارەکانیەتی، ئەو بەرپرسە لە واژۆکردنی گرێبەستە سپۆنسەرییە زەبەلاحەکان (وەک ئەدیداس و پێپسی)، نوێکردنەوەی گرێبەستەکانی لەگەڵ بەرشەلۆنە، و سەرپەرشتیکردنی گواستنەوە مێژووییەکانی میسی بۆ پاریس سان جێرمان لە ساڵی 2021 و ئینتەر مەیامی لە ساڵی 2023.
• لە ساڵی 2013ـدا، خورخێ و کوڕەکەی ڕووبەڕووی تۆمەتی خۆدزینەوە لە باج بوونەوە لە ئیسپانیا کە بڕەکەی نزیکەی 4.1 ملیۆن یۆرۆ بوو، لە ساڵی 2016 دادگا بڕیاری زیندانیکردنی 21 مانگی بۆ هەردووکیان دەرکرد، بەڵام بەپێی یاساکانی ئیسپانیا (بۆ سزای کەمتر لە دوو ساڵ)، توانیان سزاکە بە بژاردنی بڕە پارەیەکی زۆر بگۆڕن و نەچنە زیندان، میسی هەمیشە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە بەڕێوەبردنی داراییەکانی بەتەواوی لە ئەستۆی باوکیدایە.

خورخێ میسی وەک یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییەکانی پشت پەردەی جیهانی تۆپی پێ سەیر دەکرێت، چونکە ئەو ئەندازیاری سەرەکیی دروستکردنی ژینگەیەک بوو، کە تێیدا کوڕەکەی بووە یەکێک لە گەورەترین یاریزانەکانی مێژوو.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color