گرنگ

ڕێگری لەدکتۆر عەبدولواحید دەکرێت، نۆڕینگە لەشاری هەولێر بکاتەوە

2021-12-21

 

بوار نیوز، تایبەت

ڕێگری لەدکتۆر عەبدولواحید دەکرێت، نۆڕینگە لەشاری هەولێر بکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز، دکتۆر عەبدولواحید محەمەد کە پزیشکێکی پسپۆڕەو بەوە ناسراوە نۆڕینگەکەی هەرزانەو نەشتەرگەرییەکانی بۆ نەخۆشان بەبڕێکی کەمی پارە ئەنجام دەدات، ویستویەتی لەهەولێر هاوشێوەی شاری سلێمانی نۆڕینگەیەکی پزیشکی بکاتەوە، بەڵام ڕێگری لێکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز، بەشێک لەپزیشکانی شاری هەولێر واژوویان لەدژی کردنەوەی نۆڕینگەیەک بۆ دکتۆر عەبدولواحید کۆکردووەتەوەو بیانوشییان بۆ دژایەتیکردنی کردنەوەی ئەو نۆڕینگەیە بریتی بووە لەوەی هەر پزیشکێک دەبێت یەک نۆڕینگەی هەبێت، چونکە ئەو پزیشکە ناتوانێت ئامادەیی هەبێت لەدوو نۆڕینگە.
بۆیە بەهۆی کۆکردنەوەی واژووی پزیشکەکان ڕێگری کراوە لەکردنەوەی نۆڕینگە پزیشکییەکەی دکتۆر عەبدولواحید محەمەد.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color