گرنگ

بافڵ تاڵەبانی بە پشتگیری ئەمریكییەكان گۆڕانكارییە ئەمنییەكانی ناو یەكێتی ئەنجامدەدات

2021-12-23

 

 

بوارنیوز، تایبەت
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی بە پشتگیری لایەنی ئەمریكی ئەو گۆڕانكارییانە ئەنجامدەدات، كە ماوەیەكە لەناو هێزە ئەمنییەكانی یەكێتی دەستیپێكردووەو بڕیارە بەردەوامیش بێت.
سەرچاوەیەكی باڵا لەمەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ بوارنیوز ئاشكرایكرد، بافڵ تاڵەبانی گڵۆپی سەوزی ئەمریكییەكانی بۆ هەڵكراوە، بۆ ئەوەی گۆڕانكاری لەناو هێزە ئەمنییەكانی یەكێتی بكات‌و لەچوارچێوەی فەرماندەییەكی دیاریكراو كۆیان بكاتەوە.
سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، ئەو گۆڕانكارییانەی كراون سەرەتایەو مانگی داهاتوو گۆڕانكاری تریش لەناو هێزە ئەمنییەكانی یەكێتی دەكرێن، تا تەواوی ئەو هێزانە لەچوارچێوەی فەرماندەیی هێزەكانی 70ی یەكێتی كۆدەكرێنەوە.
دواین گۆڕانكاری بافڵ تاڵەبانی لەناو هێزە ئەمنییەكانی یەكێتی دانانی لیوا روكن عومەر ساڵح بوو بە سەرۆك ئەركانی هێزەكانی (70)ی یەكێتی‌و گۆڕینی فەرماندەی هێزی ئاڵتونی بەرهەم ئەحمەد، كە خوشكەزای جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم‌و دانانی عەمید پشتیوانی فەرماندەی فەوجێكی لیوای پاراستنی سلێمانی لە شوێنەكەی.
سەرچاوەكە باسی لەوەش كرد، قۆناغی داهاتوو گۆڕانكاری تر دەكرێت‌و چەند فەرماندەیەكی تری سەربازی دەگۆڕێن، لەدیاترینیان مستەفا چاورەش، كە ئێستا فەرماندەی هێزەكانی 70ی یەكێتی نیشتمانییە.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color