لەیەک خانەوادەدا حەوت کەس تووشی شێرپەنجەی قوڕگ بوون
بوارنیوز، تایبه‌ت
دوكه‌ڵی نه‌وتی كه‌مپی حه‌سیره له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌هۆكارێكی سه‌ره‌كی پیسپوونی ژینگه‌ی ناوچه‌كه داده‌نرێت و هه‌روه‌ها به‌مه‌ترسیش ده‌زانرێت بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی جۆره‌ها نه‌خۆشی جیاواز، هاوڵاتیه‌ك ئاماژ به‌وه ده‌كات، ئه‌و نه‌وته ته‌نها زیانی بۆ هاوڵاتیان هه‌یه و پزیشكێكی پسپۆری هه‌ناویش ده‌ڵێت بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌ر دوكه‌ڵێكی كارگه‌كان به‌بێ فلته‌ر مرۆڤ توشی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن یان توشبونی به‌شیرپه‌نجه‌ی سییه‌كان ده‌كات.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له گوندی حه‌سیره‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵای سه‌ر به شارۆچكه‌ی كفری، كۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسی، ژماره‌یه‌ك بیری نه‌وتی هه‌ڵكاندووه و له ئێستادا ڕۆژانه نه‌وتی لێ دەرده‌هێنرێت و به‌به‌رده‌وامی دوكه‌ڵی نه‌وته‌كه‌ش به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا بڵاو دەبێتەوە.
حسين ناسر، هاوڵاتیه‌كی دانیشتوی گوندی حه‌سیره‌یه، به بوارنیوزی وت: دوكه‌ڵی نه‌وته‌كه به‌شێكی زۆری دانیشتوانی گوندی حه‌سیره و گونده‌كانی نزیك ئێمه‌ی توشی نه‌خۆشی ته‌نگه نه‌فەسی كردووه و خه‌ڵك هه‌یه توشی شیرپه‌نجه‌ی سییه‌كان بووه، به‌به‌رده‌وامی به‌ڕێگای نه‌خۆشخانه‌وه‌ین، چه‌ند جارێك داوامان له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه خه‌مێكمان بخۆن و چاره‌سه‌رێكی هه‌میشه‌ییی بۆ ئه‌م دوكه‌ڵه بدۆزنه‌وه، به‌ڵام كه‌س خۆی ناكاته خاوه‌ن، ته‌نانه‌ت چووینه به‌رده‌م دادگاش گردبونه‌وه‌یه سودی نه‌بوو.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد، نه‌وته‌كه‌ی حه‌سیره ته‌نها زیانی دوكه‌ڵه‌ی بۆ خه‌ڵكه، ئه‌گینا داهات و باشییه‌كه‌ی بۆ به‌رپرسانه، ئه‌وانه‌ی سودمه‌ندن له كه‌مپی نه‌وته‌كه بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه و دووكه‌ڵ هه‌بێت و زیاتریش بكات به‌س بۆ ئه‌وه‌ی داهاته‌كه‌یان کەم نەبێت، ئاماده‌نین قسه بكه‌ن و ناڕه‌زایه‌تیش ده‌رببڕین سودی نیه.
له‌كاتی به‌دواداچوون له‌گوندی حه‌سیره، كه‌سێك پێی ڕاگه‌یاندین، ئه‌مڕۆ، حه‌وت خوێندكاری خوێندنگای گونده‌كه، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی خوێندنگاكه‌وه ڕه‌وانه‌ی بنكه‌ی ته‌ندروستی كراون، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر، كه توشی ته‌نگه نه‌فسی و كۆخه‌ی زۆربوونه.
ئه‌و كه‌سه ڕازی نه‌بوو ناوی بڵاوبكه‌ینه‌وه به بوارنیوزی وت: ئه‌م دوو حاڵاته به‌به‌رده‌وامی له گونده‌كه هه‌یه و كاریگه‌ری زۆر خراپی دروستكردووه، ئه‌گه‌ر بێت و چاره‌سه‌رێكی باش نه دۆزرێته‌وه زیانی زۆری ده‌بێت له داهاتوودا.
له‌حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ندا، له‌ناحیه‌ی ڕزگاری سه‌ر به شارۆچكه‌ی كه‌لار، له‌ماوه‌ی كه‌متر له چوار مانگدا، له‌خێزانێكدا حه‌وت كه‌س تووشی نه‌خۆشی سه‌ره‌تانی قوڕگ یان گه‌روو بوونه و گومان له چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه‌یان ده‌كرێت کە توش بووبن، عوسمان محه‌مه‌د، برا گه‌وره‌ی به‌شێك له‌و توشبوانه‌یه به بوارنیوزی وت: هه‌رچه‌نده تا ئێستا له‌نه‌خۆشخانه هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و هه‌موو توشبونه‌یان پێنه‌وتووین، به‌ڵام به پێی پشكنینه‌كان و شیكارییه‌كان بێت، پیسبوونی ژینگه و بوونی دوكه‌ڵی ژه‌هراوی كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست بوونی ئه‌و نه‌خۆشیه‌مان هه‌یه.
ماوه‌ی ساڵێكه، كۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسی، ویستگه‌یه‌كی كاره‌بای له نزیك گوندی حه‌سیره داناوه، گوایه سوود له دووكه‌ڵی نه‌وته‌كه وه‌رده‌گیرێت و ڕێژه‌كه‌ی زۆر كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌ڵام بە وتەی كه‌ریم عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، دووكه‌ڵی نه‌وته‌كه زۆر ژه‌هراوییه و ژیانی خه‌ڵكی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه،
كه‌ریم عه‌لی، لەلێدوانێکیدا بۆ بوارنیوز وتی: له لایه‌ن دانیشتوانی گونده‌كانی حه‌سیره وكارێزه‌و چه‌رمووه‌وه ئاگاداركراینه‌وه كه دوكه‌ڵی نه‌وتی حه‌سیره بێزاری كردوون و داوا ده‌كه‌ن چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكرێ، ئێمه له ساڵی ڕابردوو له دادگایی به‌رایی كفری به ئاماده‌بوونی دانیشتوانی ژماره‌یه‌ك له‌و گوندانه سكاڵای یاساییمان تۆماركرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه دادگا به‌هه‌ر هۆكارێك بێت زۆر كه‌م ته‌رخه‌مە له‌و كه‌یسه‌دا.
تا ئێستا وه‌ڵامی سكاڵاكه‌مانی نه‌داوه‌ته‌وه‌و دووكه‌ڵه‌كه‌ش به‌رده‌وامه.
لاى خؤيشیه‌وه، عه‌بدولموته‌ڵیب ڕه‌فعه‌ت، مامۆستا له زانكۆی گه‌رمیان و پسپۆر له‌بواری ژینگةو سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، بۆ بوارنیوز وتی: بێگومان هەموو جۆرە دوکەڵێک زیانى خۆى هەیە بۆ ژینگەو تەندروستى مرۆڤ، چجا دوکەڵى پرۆسەى دەرهێنانى نەوت، چونکە پێکهاتەى ئەم جۆرە دوکەڵە مەترسیدارە، ئەو دوکەڵە پێکهاتووە لە گازەکانى (دووەم ئۆکسیدى کاربۆن، یەکەم ئۆکسیدى کاربۆن، میسان، گۆگردى هایدرۆجین) هەروەها دەنکۆڵەى وورد کە قەبارەى لە نێوان (٢,٥-١٠) مایکرۆنە یا ووردتر.
وتیشی: ئەمانە هەمووى هۆکارن بۆ پیسبوونى ژینگە، هەروەها توشبوونى مرۆڤ بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان بە تایبەتى شێرپەنجەى کۆئەندامى هەناسەدان، بەڵام توشبوون بەو نەخۆشییە پەیوەستە بە چەند خاڵێکەوە کە بریتین لە بەرکەوتن بەو مادانە یا ئەو گازانە کە ئاماژەیان پێگرا، هەروەها ماوەى به‌رکەوتن و بڕى هەڵمژین.
دیاری نیهاد، پزیشكی پسپۆر، له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی دوكه‌ڵی نه‌وت، له‌سه‌ر مرۆڤ بۆ بوار وتی: دوكه‌ڵی كارگه‌كان ئه‌گه‌ر زۆر بێت و فلته‌ری بۆ دانه‌نرێت كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر مرۆڤ، ئه‌سبێسۆس له سینگدا دروست ده‌كات و دەبێته هۆی شێرپه‌نجه و پیسبوونی ژینگه، هه‌موو دوكه‌ڵێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ناسه‌ی مرۆڤ دروست ده‌كات.