شاسوار عبدولواحید، بۆ رزگاربوون لە سکاڵایەک هانا بۆ نوری مالیکی دەبات
لە بەغداوە بەتۆمەتی خواردنی پارەی خەڵک سکاڵا لە دژی برایەکی شاسوار تۆمارکرا
بوار، بەغدا
لە شاری بەغدا زیاتر لە 60 هاوڵاتی، سکاڵایان دژی (نزار عبدولواحید) برای (شاسوار عبدولواحید) تۆمارکرد بەتۆمەتی خواردنی پارەکانیان لەلایەن کۆمپانیایەکی بنەماڵەی شاسوار عبدولواحیدەوە.
بەپێی زانیارییە تایبەتییەکانی بوار، لە ساڵی 2019 (نزار عەبدولواحید) برای (شاسوار عەبدولواحید) خاوەنی کۆمپانیای (خيرات الدر)ـه بۆ بیناسازی، بڕە پارەیەکی زۆر لە زیاتر لە 150 هاوڵاتی وەردەگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی (شوقه)یان بۆ درووست بكات له (مجمع المحبة) له به‌غدا، بەڵام پڕۆژەکەی جێبەجێ نەکردووەو ڕایکردووە بۆ دەرەوەی وڵات.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ساڵی 2019 فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ نزار عەبدولواحید ده‌رده‌چێت.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی نزار عەبدولواحید برای شاسوار عەبدولواحید پاره‌یانی خواردووه، په‌یوه‌ندییان به (سروه عەبدولواحید) كردووه و داوای پاره‌كانیان له‌و و له شاسوار عەبدولواحید كردووه، سروه عەبدولواحیدیش به خه‌ڵكه‌كه‌ی گوتووه: حه‌قی ئێوه لای من نییه، بڕۆن بۆخۆتان سكاڵا تۆمار بكه‌ن.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو ٢٥/٥/٢٠٢٢ زیاتر له ٦٠ كه‌س سكاڵایان له دادگای كه‌رخ له به‌غدا تۆمار كردووه له دژی (نزار عەبدولواحید)، به‌شێك له‌و سكاڵاكارانه له دادگای كه‌رخ گوتویانه: نزار نه‌ك هه‌ر برای شاسوار و سروه عەبدولواحیده به‌ڵكو شەریکی یەکترن، چونكه پێشتر نزار عەبدولواحید به خه‌ڵكه‌كه‌ی گوتووه كۆمپانیای (خيرات الدر) نیوه‌ی هی شاسوار عەبدولواحیدی برایه‌تی.
بۆچارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، ماوه‌ی مانگێكه سروه عەبدولواحید، چه‌ندین جار سه‌ردانی نوری مالكی كردووه و داوای یارمه‌تی لێكردووه لە بەرامبەردا نوری مالكی ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه یارمه‌تییان بدات به‌و مه‌رجه‌ی (نه‌وه‌ی نوێ) بچنه ناو هاوپه‌یمانێتی (چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان)ـه‌وه.