بوار، تایبەت
پارتی دیموكراتی كوردستان، له ڕێی رێباز حه‌ملان، یاریدەدەری مه‌سرور بارزانی، به‌شێوه‌ی ناراسته‌وخۆ وه‌ڵامی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی دایه‌وه و ره‌تیكرده‌وه پاشه‌كه‌وتی مووچه له ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێم بێت.
رێباز حه‌ملان، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ میدیای سەرۆکی حکومەت، له‌باره‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه، رایگه‌یاند: حکومەتی عێراق پابەندی خۆی بەجێنەهێناوە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان و هاونیشتمانییەکانی خۆی و بەرامبەر مووچەخۆرانی ئەو هەرێمە، ئەو بودجەیەکەی بڕیوە، واتە ئەو هۆکاری ئەوە بووە مووچە پاشەکەوت بکرێت، واتە دەبێت بەشە زۆرەکەی ئەو پابەندییەی کە پێی دەڵێن، پاشەکەوتی مووچەخۆران، دەبێت حکومەتی عێراقی هەڵیبگرێت نەک بە تەنیا هەرێمی کوردستان.
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی وەزیری دارایی بە نووسراوی فەرمی دەڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسە لە دانەوەی ئەو قەرزەی فەرمانبەران کە لای حکومەتی هەرێـمی کوردستانه، ڕێباز حەملان ده‌ڵێت: ئەو نووسراوەم نەبینیوە.. حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هیچ بەرپرسیاریێتییەک راناکات، بەڵام دەبێت حکومەتی عێراق، هۆکاری سەرەکی قەیرانی داراییە کە لە 2014وە بەسەر هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ئەو بودجەکەی بڕیوە، دەبێت بەشێکی گەورەی ئەو پابەندییە لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە ئەستۆ بگرێت.
ئه‌و وتانەی ڕێباز حەملان له كاتێكدایه، سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، ئاواتی شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ میدیای فه‌رمی گۆڕان رایگه‌یاندبوو، پاشه‌كه‌وتی مووچه ئه‌مانات بووه و ئه‌و كردویه‌تی به پاشه‌كه‌وتی مووچه، ئەمەش پابه‌ندییه‌کی داراییە له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم و پێویستە بیداته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "بوار" پێشتر له‌لایه‌ن ئاوات شێخ جه‌نابه‌وه نیگه‌رانی هه‌بووه له جوڵه و چاوپێكه‌وتنه‌كانی رێباز حه‌ملان و به رێگر له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی ناویبردووه، هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێیوایه هه‌ر كاتێك وه‌زیره‌كه‌ی له‌سه‌ر چاكسازی و كاروباره‌كانی قسه ده‌كات، به‌دوایدا رێباز حه‌ملان ده‌رده‌كه‌وێت و به‌ناوی حكومه‌ته‌وه قسه له‌سه‌ر پرسه ئابوورییه‌كان ده‌كات.