گرنگ

چی لەبارەی سریلاناكاوە دەزانیت؟

2022-07-17

 
چی لەبارەی سریلاناكاوە دەزانیت؟
وڵاتی چا و قاوە و لاستیك‌و گوێزی هندی
بوار، تایبەت
دوو رۆژە بەشێكی زۆر لە میدیاكانی هەرێمی كوردستان دەستیان بە بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی گەلی سریلانكا كردووە، كە شۆڕشیان لە دژی سەرۆكی وڵات هەڵگیرساندووەو بەو هۆیەشەوە سەرۆكی وڵات هەڵهاتووە.
گرنگە بزانین مێژووی سریلانكا لەكوێوە هاتووەو ئەو قۆناغانە چین، كە پێدا تێپەڕیون‌و تا گەیشتووە بەم دۆخەی خەڵكەكەی لە دژی سەرۆكی وڵات راپەڕن‌و خۆپیشاندانی لە بەرانبەر ئەنجام بدەن.
سریلانكا، یان سری لانكا، كە پێشتر لە نێوان ساڵانی 1948 بۆ 1972 بە سیلان ناسرابوو، ناوی فەرمی وڵاتەكە كۆماری سریلانكا دیموكراتی "ئیشتراكی"یە.
وڵاتەكە دەكەوێت نیوە دوورگەی قارەی هندی لە باشووری ئەو ناوچەیە لە باشووری ئاسیا هەڵكەوتووەو سنوورێكی زۆری بە دەریاوە هەیە لە باشوورەوەو لە باكوریشەوە هاوسنوورە لەگەڵ هندستان، ئەوەش بە درێژایی 31 كیلۆمەتر (19، 3 میل)، لەگەڵ بوونی سنوور لەگەڵ دورگەی ماڵدیف لەباشووری رۆژئاواوە.
سریلانكا وڵاتێكی خاوەن شارستانییەتێكی كۆنە، كە مێژووەكەی بۆ سێ‌ هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە، بەهۆی هەڵكەوتەو بوونی ناوچەیەكی زۆری دەریایی بە وڵاتێكی سراتیژی دادەنرێت لەنێوان رۆژئاوای ئاسیاو باشوورو رۆژهەڵاتی ئەو كیشوەرە، هەروەها رۆڵێكی زۆریشی هەیە لەو رێگایەی پێی دەورترێت رێگای بازرگانی ئاوریشم، ئەمە جگە لە گرنگی ستراتیژی سەربازی بۆ وڵاتی ژاپۆن، بەهۆی بوونی چەند بنكەیەكی سەربازی ئەو وڵاتە لەنزیك سریلانكا.
وڵاتێكی بەریتانیا یەكێك بووە لەو وڵاتانەی لەسەرەتاو لە ساڵی 1815 داگیریكردووە، هەر ئەوەش بووە، كە ببێتە هۆی ئەوەی لەو وڵاتە بزووتنەوەی جەماوەری دروست بێت‌و ئەو بزووتنەوانەش بەردەوام بن، تا لە ناوەڕاستی سەدەی رابردوو سەربەخۆییان بەدەستهێنا، ئەوەش لە ساڵی 1948.
سریلانكا بەهۆی بوونی پێكهێتانەی جیاواز تێدا قۆناغی قورسی بڕیوە و لە نێوان ساڵانی 1983 بۆ 2009 رووبەڕووی شەرێكی قورسی ناوخۆیی بووەتەوە، ئەوەش لەنێوان پڵنگەكانی تامیل‌و سوپای سریلانكا، كە دواجار لە بەرژەوەندی سوپا شەڕەكە یەكلابووەوە.
سریلانكا بەسەرچاوەی سەرەكی ئاینی بوزی دادەنرێت لە جیهاندا، یەكەم سەرچاوەی نووسراوی ئەو ئاینە لەو وڵاتە دۆزراوەتەوە، كە لەسەدا 70ی خەڵكەكەی پەیڕەوكەرانی ئەو ئاینەن‌و بەرێژەی (12%) هندۆسین‌و لە (10%) مسوڵمانن، ئەمە جگە لە بوونی ئاینی كاسۆلیكیین بەرێژەی (6%) و برۆتستانتیین (1%).
لەبارەی نەژادیشەوە ئەو وڵاتە فرەچەشنەو زۆرینەی زۆریان سەنهالین ئەوەش بەرێژەی (75%)، لەگەڵ پێكهاتەی تامیل بەرێژەی (11%)، كە زیاتر لە باكووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە دەژین.
ئەمە جگە لە بوونی هندۆس‌و مالیزی‌و بۆرگر بەشێكی ئەوروپیش، كە زیانی فەرمیش لەو وڵاتە سەنهالییەو بەشێكیشی خەڵكەكەی بە تاملی قسە دەكەن، كە رێژەكەی دەگاتە (26%).
سیستمی وڵات سەرۆكایەتی ناوەندیی كۆمارییەو پایتەختەكەی سری جایاواردنابورایە، كە دەكەوێتە كەناراوەكانی رۆژهەڵاتی زۆرینەی بەرهەمی وڵات چایی‌و قاوەو لاستیك‌و گوێزی هندییەو لە رووی ئابوورییە سەرچاوەی سەرەكی داهاتی وڵاتن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color