لە كۆڵانێكی 15 ماڵی، 5 خانوو لەسەری نووسراوە بۆ فرۆشتن
بوار، گەرمیان
كاتێك گوزەر بە كۆڵانێكی قەزای كفری دەكەیت، لە كۆی 15 ماڵی قەزاكە پێنج ماڵیان لەسەر دەرگاو دیواری حەوشەیان نووسراوە، ئەم خانووە بۆ فرۆشتن.
ئەو دۆخەی ئێستا بەسەر قەزای كفری هاتووە، پەیوەندی بە نەبوونی خزمەتگوزارییەكان بۆ قەزاكەو پشتگوێخستنییەوە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیە، كە لەو بارەوە رێكخراوەكان دەسەڵات تۆمەتبار دەكەن، بەوەی لە شارەكەیان روودەدات.
به پێی ئامارێكی ڕێكخراوی پاڵپشتی كفری، له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵی ڕابردوودا نزیكه‌ی 1900 هاووڵاتی ماڵیان له كفرییه‌وه گواستووه‌ته‌وه بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی و قه‌زای كه‌لار و ناحیه‌ی ڕزگاری.
بەقسەی چالاكوانان، ده‌سه‌ڵات هۆكاری ئه‌و كۆچه‌یه، چونكه له كفری پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و هه‌لی كار و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و زانكۆ و په‌یمانگا نییه و خه‌ڵك به‌دوای ژیانی شایسته‌دا ده‌گه‌ڕێت.
هاشم ساڵح، چالاكوانێكی دانیشتوی شارۆچكه‌ی كفرییه و له‌سه‌ر دیارده‌ی كۆچكردنی دانیشتوانی شارۆچكه‌كه‌ی بۆ بوار وتی: مرۆڤ سروشتی خۆی وایە، بەدوای جێگەیەکدا دەگەڕێت ئارامی و ئاسایش و سەرچاوەی بژێوی تێدا مسۆگەر بێت، ئه‌مه بەداخەوە لەکفری بەردەست نییه.
قاشم ساڵح وتیشی: هاوکات پەراوێزخستنی لەلایەن دەسەڵاتەوە هۆکارێکی تری ئەو کۆچەیە، لەگەڵ ئەمەشدا هۆکاری دیکە هەن، کە مرۆڤ بەدوایدا عەوداڵە، کە بریتین لە خۆشگوزەرانی و حزمەتگوزاری و جێگەیەک بۆ حەوانەوەو گەشەپێدانی لایەنی ڕۆشنبیری.
کفری، لە ساڵی ۱۹۲۰ کراوەتە قەزا و لە ۱٤ گەڕەک پێکدێت و دانیشتوانەکەی ژمارەیان زیاتر لە ٥۷ هەزار کەسە، لە هەر سێ نەتەوەی کورد و عەرەب و تورکمان پێک دێت و سەر بەئیدارەی گەرمیانە.
هاوكات سیروان زه‌نگه‌نه، ئه‌ندامی ڕێكخراوی پاڵپشتی كفری، له‌سه‌ر كۆچكردنی دانیشتوانی شارۆچكه‌كه‌ی دەڵێت: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ر ده‌ست ئێمه‌ن، له ماوه‌ی حه‌وت ساڵی ڕابردوودا، نزیكه‌ی 1900 ماڵ له شارۆچكه‌ی كفری كۆچیان له شاره‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان كردووه و نزیكه‌ی پێنجسه‌د ماڵ هاتوونه‌ته‌وه شوێن ئه‌و ماڵانه‌ی كۆچیان كردووه.
زەنگەنە بۆ بوار دەشڵێت: به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كه‌م ڕووی تێكردوون و بازاڕیان وه‌ك پێویست نه‌بووه، 100 دوكان چۆڵیان كردووه و خاوه‌ن كاره‌كانیان ده‌ستیان له‌كار هه‌ڵگرتووه، ئەوەش ته‌نیا له ماوه‌ی حه‌وت مانگی ئه‌مساڵ 70 ماڵ كفریان چۆڵكردووه.
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری كۆچكردنی دانیشتوانی ئه‌و شاره، ناوبراو، باسی له‌وه‌كرد، خه‌ڵك هه‌یه كه‌وتووه‌ته دوایی قسه‌ی خه‌ڵك، چاولێكه‌ری هه‌یه، خه‌ڵك هه‌یه حه‌ز ده‌كات له شوێنی خۆش بژێت، نه‌بوونی بازاڕ‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی باش و زانكۆ و په‌یمانگا و كاركردن هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك باربكات، ئه‌وانه‌شی دێنه شارۆچكه‌ی كفری به‌زۆری خه‌ڵكی باشووری كفرییه.
ئەو چالاكوانە باس لەوەش دەكات، چەندینجار داوایان کردووە چەند بەشێکی زانکۆی گەرمیان بگوازرێتەوە بۆ کفری بەستاف و کارمەندەوە بۆ ئەوەی جموجوڵ دروست بێت، بەڵام حکومەت و ئیدارەی گەرمیان نایکەن، ئێستا چاومان لەوەیە کۆلێژی دیکەی زانکۆی گەرمیان بێتە کفری ئەو زانکۆی تەکنیکییە بڕیارە بکرێتەوە، بێتە کفری نابێت گەرمیان 2 قەزا بێت کەچی هەردوو زانکۆکە لە کەلار بێت، نەبوونی کارگەو پرۆژەی بازرگانی و پیشەسازی وای کردوە هەلیکار نەبێت.
ئەو دۆخەی لە كفری دروست بووە بووەتە هۆی ئەوەی بازاڕی فرۆشتنی خانوو، زەوی بشكێت‌و كەم بێت، هەروەها بووەتە هۆی شكانی نرخەكەشی، لەچاو پێشتر.
له‌سه‌ر نرخی خانوو وزه‌وی، محه‌مه‌د مه‌لا ئه‌حمه‌د، خاوه‌ن نوسینگه‌ی كڕین و فرۆشتنی زه‌ویی و خانووبه‌ره‌یه، بۆ بوار وتی: له شارۆچكه‌ی كفری، نرخی زه‌وی و خانوو له‌گه‌ڵ شوێنه‌كانی دیكه جیاوازییان هه‌یه و له كفری فرۆشیار زۆرتره تا كڕیار، له گه‌ڕه‌كی هه‌واری نوێ، زه‌وی 100 مه‌تری یه‌ك قات به 160 وه‌ره‌قه‌یه، دوو قات له 2 ده‌فته‌ر بۆ دوو و نیوه، خانووی 200 مه‌تری به 350 وه‌ره‌قه‌یه، له‌م شارۆچكه‌یه خانوو له 3 ده‌فته‌ر كردییه سه‌ره‌وه ئیتر كڕیاری نییه، عه‌رز هه‌یه 200 مه‌تری 30 ملیۆن و 40 ملیۆن.
وتیشی: له كفری كێشه‌یه‌ك هه‌یه، زه‌وی 100 مه‌تری جیاوازی پێده‌كرێت له شوێنه‌كانی تر ڕێگا به‌كاركردنی ده‌درێت، به‌ڵام له كفری موڵه‌تی كاركردنی پێ نادرێت و ئه‌مه‌ش گرفتی زۆری دروست كردووه.
لە كفری چەندین پرۆژە دەرخستەی بۆ كراوەو بەردی بناغەی دانراوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی‌و نەبوونی بودجە، پرۆژەكان جێبەجێنەكراون، ژمارەیەكی كەمیان نەبێت، ئەوەش بە قسەی سەرۆكی شارەوانی كفری.
عه‌لی خورشید سه‌رۆكی شاره‌وانی كفری لەو بارەوە بۆ بوار وتی: ئه‌و پرۆژانه‌ی له كفری جێبه‌جێكراوه له 2018 تا ئێستا، نۆ پرۆژه‌ی بچووكن، پرۆژه‌ی وایان هه‌یه بودجه‌كه‌ی له نێوان 30 ملیۆن بۆ 35 ملیۆن دینار، ته‌نیا یه‌ك پرۆژه‌یان نه‌بێت ڕێگای گۆرستان ـ كفری 135 ملیۆن دیناره، له ساڵی 2014 تا ئیستا 4 پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری هه‌یه به هۆی قه‌یرانه‌وه ڕاگیراوه.