ململانێی پارتی و یەکێتی گەیشتە یاریگاکان
ڕێگە نەدرا یانەی نەورۆز لە یاریگای فرانسۆ هەریری یاری بکەن
بوار،
بەهۆی خراپی چیمەنی یاریگای سلێمانی بڕیار بوو یانەی نەورۆز بۆ خولی نایابی عێراقی چەند یاریەک لە یاریگای فرانسۆ هەریری لە هەولێر ئەنجام بدات.
پێشتر بەرپرسانی یانەی نەورۆز لەگەڵ یانەی هەولێر ڕێککەوتبوون یاریگای فرانسۆ هەریری لە چەند یاریەکدا وەک یاریگای یانەی نەورۆز بەکار بهێنن.
لە ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی یاری یانەی نەورۆز و کەرخ بەرپرسانی هەولێر یانەی نەورۆز ئاگادار دەکەنەوە ڕێگایان پێ نادرێت یاریگاکە بەکار بهێن.
هێرش کەمال، جێگری سەرۆکی یانەی نەورۆز ڕایگەیاندووە، ئەوە بڕیارێکی سیاسیەو ئەم بڕیارە دەبێتە هۆی لێکترازان و بێ ئومێد کردنی شەقامی وەرزشی کوردستان و بەناچاری یاریەکانمان گواستەوە بۆ یەکێک لە یاریگاکانی شاری بەغداد.
یانەی نەورۆز بۆ ئەنجامدانی یاری لەگەڵ یانەی کەرخ یاریگای یانەی زەورا لە شاری بەغداد بەکار هێنا.
یانەی نەورۆز لە سلێمانی ساڵی ۱۹۹٤ دامەزراوەو لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی یانەکەیە و تاقە یانەی سلێمانیە بەشداری خولی نایابی عێراق دەکات.