گرنگ

قوباد تاڵەبانی شكست بە هەوڵێكی مەسرور بارزانی دەهێنێت

2023-02-06

 
یەكێتی ئامادەنییە گاز رادەست بكات
قوباد تاڵەبانی شكست بە هەوڵێكی مەسرور بارزانی دەهێنێت
بوار، تایبەت
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، شكستی بە هەوڵێكی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت هێناوە، كە تایبەت بووە بە بابەتی گازی سروشتی.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، لە میانی گەشتەكەی بۆ كۆڕبەندی داڤۆس لە سویسرا، مەسرور بارزانی بەنیاز بووە گرێبەستێكی تایبەت بە گازی سروشتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەوروپی واژوو بكات.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو كۆمپانیای مەسرور بارزانی بەنیاز بووە گرێبەستەكەی لەگەڵ واژوو بكات، كۆمپانیای ترازن بووە.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، بەهۆی ناڕەزاییەكانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت لە پشكی یەكێتی نیشتمانی لەسەر ئەو گرێبەستە، كۆمپانیاكە ئامادە نەبووە گرێبەستەكە واژوو بكات.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color