گرنگ

بوار بەرنامەی پارتی بۆ كاركردنەوەی كۆمسیۆن ئاشكرا دەكات

2023-02-13

 
بوار بەرنامەی پارتی بۆ كاركردنەوەی كۆمسیۆن ئاشكرا دەكات
بوار، تایبەت
پارتی دیموكرات سێ‌ پێشنیازی بۆ كاراكردنەوەی كارەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن‌و راپرسی هەرێمی كوردستان ئامادەكردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، پارتی بەم نزیكانە ناوەڕۆكی پێشنیازەكان دەخاتە بەردەم لایەنەكان، بۆ ئەوەی لەسەر یەكێك لە پێشنیازەكان رێككەوتن بكەن.
هەر بەپێی زانیارییەكان، یەكێك لە پێشنیازەكان كاراكردنەوەی كۆمسیۆنە بەم پێكهاتەی ئێستاوە بەبێ‌ گۆڕانكاری لە رێژەی ئەندامانی حیزبەكان لە ئەنجوومەنی باڵای كۆمسیاران.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە یەكێكی تر لە پێشنیازەكان هێشتنەوەی ئەم كۆمسیۆنەیە وەك خۆی، بەڵام ئەندامی نوێ‌ بۆ كۆمسیارانی كۆمسیۆن هەڵبژێرێت.
بوار زانیویەتی، پێشنیازی سێیەمی پارتی ئەوەیە، كە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری هەرێمی كوردستان بكرێتە كۆمسیۆن‌و سەرپەرشتی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان بكەن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color