گرنگ

د. ابراهیم ملا احمد سەنگەسەری: گۆڕینەوەی دراو، دەست بەدەست نەبێت دروست نییەو ڕیبایە

2023-02-22

 
د. ابراهیم ملا احمد سەنگەسەری:
گۆڕینەوەی دراو، دەست بەدەست نەبێت دروست نییەو ڕیبایە
ئەو پارە گۆڕینەوە حەرامە و جۆرێکە لە ریبا.
بۆ ئەوانەی دەیانەوێ پارە -بۆ نموونە دینار-بگۆڕنەوە.
ئەگەر پارەی خۆت تەسلیمی بانک یان نووسینگەیەک کرد، پێویستە هەمان کات و پێش دەرچوونت لەو شوێنە، دۆلار یان هەر دراوێکی تر، یان چەکە وەربگری.
بەپێچەوانەوە ئەگەر پێیان گوتی: کاتێکی تر،یان لەشوێنێکی تر دۆلارەکەت پێدەدەین، با وەسڵێکیشت پێبدەن، دروست نیەو حەرامە، چونکە دەست بەدەست نیەو ریبایە.
بەبەڵگەی: پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: «فإذا اخْتَلَفَتْ هذِه الأصْنافُ، فَبِيعُوا كيفَ شِئْتُمْ، إذا كانَ يَدًا بيَدٍ» رواە مسلم.
واتە: ئەگەر جۆرەکان جیاوازبوون -دینار بە دۆلار- چۆنتان دەوێ کەم و زیاد بیفرۆشن، بەمەرجێک دەستبەدەستبێ.
مسوڵمانی ئەزیز: لە حەرام دوور بکەوە، چۆن گەشتەکەت بەحەرام دەستپێدەکەی، نابینی چ خەڵکێک بەبوومەلەرزە وەفاتیان کرد.
د. ابراهیم ملا احمد سەنگەسەری
2ی شەعبانی 1444ک 22ی شوباتی 2023ز
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color