گرنگ

حاکم شێخ لەتیف شێخ مستەفا: عەیبە و شورەییە دەسەڵاتی دادوەری بە سیاسی کراوە

2023-06-05

 
حاکم شێخ لەتیف شێخ مستەفا:
عەیبە و شورەییە دەسەڵاتی دادوەری بە سیاسی کراوە
"ئەگەر دەسەڵاتی دادوەری نەبوایە بە ئامڕازی حزب، خەڵک پەنای بۆ دادگاکانی دەرەوەی هەرێم نەدەبرد"
دادوەرێک دەڵێت، ئەگەر دەسەڵاتی دادوەری تۆزێک سەربەخۆیی بمایە خەڵک پەنای بۆ دادگاکانی دەرەوەی هەرێم نەدەبرد، دەشڵێت، عەیبە و شورەییە دەسەڵاتی دادوەری بە سیاسی کراوە.
دادوەر لەتیف مستەفا رایگەیاندووە، ئەگەر دەسەڵاتی دادوەری تۆزێک سەربەخۆیی بمایە و بە یاسا کاری بکردایە و نەبوایە بە ئامڕازی دەستی حزب و تۆزقاڵیک جێگەی ئومێدی خەڵک بوایە، خەڵک پەنای نەدەبردە بەر دادگاکانی دەرەوەی هەرێم.
ئەو دادوەرە ئەوەش دەڵێت، خۆیان بەسیاسی دەکەن، سوکی دەکەن، ئینجا پێیان عەیبە باسی بکەن، دەسەڵاتێکی دادوەری ئاوا بە سیاسی کراو ئەسڵەن هەر عەیبەو شوەرەییە لە هەرێمی کوردستان".
ئەوە لەکاتێکدایە بەردەوام شارەزایانی یاسایی و پارێزەران و هاووڵاتییان گلەیی ئەوە لە دەسەڵاتی دادوەری دەکەن کە سەربەخۆ نییە لە دەرکردنی بڕیارەکانیدا و بە بریاری حزبی و سیاسی بەشێکی کەیسەکان لە دادگاکانی هەرێم یەکلایی دەکرێنەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color