حەمدی شەنگالی کێیە کە پۆستی جێگری کۆمپانیای سۆمۆی وەرگرت؟
د.حەمدی شەنگالی، ڕاوێژکاری مەسرور بارزانی کرایە جێگرى سهرۆكى كۆمپانیاى سۆمۆ و بڕیار وایە هەفتەی داهاتوو لە شاری بەغدا دەست بەکاربێت.
د. حەمدی شەنگالی پێشووتر بەرێوبەری گشتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش هەرێمی کوردستان بووە، لەگەڵ دەست بەکاربوونی مەسرور بارزانی وەک سەرۆکی حکومەتی هەرێم، وەک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەر 22 ووڵاتی عەرەبی دەستنیشانکرا.
د.حهمدى شهنگالى، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە یاسای بونیادنانی دەوڵەت.
د. حەمدی شەنگالی، ڕۆژی ٢ی ئاب، بە فەرمانی وزاری ژمارە ”١٧٦٣”ی وەزارەتی نەوتی عێراق وەک جێگری کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق ناسراو بە سۆمۆ دەستنیشانکرا.