بوار:
یەڤگینی پریگۆژین سەرۆكی ڤاگنەر لە روسیا نەمردووەو دەوترێت زیندووەو دەشیەوێت تۆڵەی خۆی لەڤلادیمیر پوتین سهرۆكی ڕوسیا بکاتەوە.
ئەمە دواین لێدوان و كاردانەوەی رووداوی كەتنەخوارەوەی فڕۆكەكەی روسیایە، كە چوار شەممەی رابردوو روویداو راگەیەنرا لەو فڕۆكەیەی لە نزیك مۆسكۆ كەوتووەتە خوارەوەو تێكشكاوە، یەڤگینی پریگۆژن سەرۆكی ڤاگنەر و جێگرەكەی و شەش كەسی تر لە نزیكەكانی گیانیان لەدەست داوە.
ئەو قسەیە لەلایەن ڤالێری سۆلۆڤێی شارەزای سیاسەتی ڕوسیاو ئەندامی پێشووی پەیمانگای پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان لەمۆسکۆ كراوەو جەختیكردووەتەوە، لەوەی ئەو دەنگۆیانەی باس لە گیانلهدهستدانی سەرۆكی گروپی ڤاگنەر دەکەن دورن لەڕاستییەوە.
ڤالێری سۆلۆڤێنی باسی لەوەش كردووە، ئەوەی لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی چوارشەممەی رابردوو گیانی لەدەستداوە هاوشێوەكەی پریگۆژین بووە، نەك خودی سەرۆكی گروپی ڤاگنەر.
لەبارەی شوێنی پریگۆژن، ئەو شارەزایەی كاروباری روسیا جەختی لە سەلامەتی كردووەتەوەو ئاشكراشیكردووە، ئێستا لە دەرەوەی روسیایەو لە وڵاتێكی تر، خۆشی بۆ تۆڵەكردنەوە لە سەرۆكی روسیا ئامادەدەكات.
هەروەها دەڵێت لەکۆتایی ئەمساڵدا پریگۆژین خۆی ئەوە ئەشكاردەكات كە نەمردووەو بەهەموو جیهان دەڵێت ئەوەی دەسەڵاتدارانی ڕوسیا لەبارەی گیانلەدەستدانی دەیڵێن ڕاست نییە.
هاوكات جەختی لەوەش كردووەتەوە، كە ئەو زانیارییانەی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە رووداوی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە بڵاویانكردووەتەوە، كە گوایە بە دی ئێن ئەی پشتراستكراوەتەوە یەكێك لە گیانلەدەستدراوانی ناو فڕۆكەكە پریگۆژینە راست نییە.
ئەو باسی لەوەش كردووە، هەموو پلانەكانی روسیا بۆ كوشتنی سەرۆكی ڤاگنەر شكستیهێناوە، چونكە ناوبراو زۆر شارەزایە لە شێوازی خۆگۆڕین و خۆشاردنەوەو تەنانەن گۆڕینی دەموچاویشی.