گرنگ

بۆ قەرەبالغكردنی خۆپیشاندانەكان حكومەتی خۆجێیی پشووی راگەیاند

2023-09-05

 



بوار: دهۆك

هەزاران کەس بەشدارییان لە خۆپیشاندان کرد، ئەوەش وەك راگەیاندنی دژایەتی بۆ ئەو سیاسەتەی حکومەتی فیدراڵی بەرانبەر هەرێم پەیڕەوی دەکات.

بەیانی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە هەزاران هاووڵاتی لە فەرمانبەران و مامۆستایان و هێزە ئەمنییەكان لە پارکی نەورۆز لە سەنتەری پارێزگای دهۆک گردبوونەوە و داوایانکرد حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا مافەکانی هەرێمی کوردستان وەك خۆی بنێرێت.

ئەنەس شەریف لە وتارێکدا بەناوی سەندیکا و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنییەوە بەیاننامەیەكی خوێندەوەو رایگەیاند، بەغدا، مافی خەڵكی هەرێم نادات و بژێوی خەڵکی هەرێمی کوردستانی بڕیوە.

هەروەها رایگەیاند، حکومەتی فیدراڵی باوەڕی بە پرەنسیپەکانی دیموکراسی نییە شەراکەتی ڕاستەقینە رەتدەكاتەوەو بێویژدانانە مامەڵە لەگەڵ هەموو چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان دەکات، بە منداڵان، بەساڵاچووان، کەمئەندامان و فەرمانبەرانەوە.

بەپێی زانیارییەكان بۆ قەرەباڵغكردنی خۆپیشاندانەكان، حكومەتی خۆجێیی لە شاری دهۆك، داوای لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتییەكان كردووە، دەوام رابگرن و فەرمانبەران بنێرن بۆ بەشداری لە خۆپیشاندانەكە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color