جۆ بایدن هەڕەشە لەحەشد دەکات و دەڵێت هێرشى تریش ئەنجامدەدەین
بوار:
جۆ بایدن سەرۆکى ئەمریکا هەڕشەى نوێى لە گروپە چەکدارییەکانى سەر بە حەشدى شەعبى و نزیک لە ئێران کرد و جەختیکردەوە، هێرشى تریش ئەنجامدەدەین.
جۆ بایدن سەرۆکى ئەمریکا لەمیانى لێدوانێک لەبارەى هێرشەکەى پێنج شەممەى رابردوو لە شارى بەغداد رایگەیاند، بە پێویستیان زانى ئەو هێرشە ئەنجامبدەن، چونکە رێکارێک بوو دەبوو بگیرایەتە بەر.
سەرۆکى ئەمریکا راشیگەیاند، ئەوەى کرا کارێک بوو بۆ پاراستنی هەر هاووڵاتییەکى ئەمریکى لەناوچەکە و پێوست بکات هێرشى ترى هاوشێوەو زیاتریش ئەنجامدەدەین.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، ئەمریکا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر چەکدارەکانی گرووپی نوجەبا و بەهۆیەوە دوو سەرکردەی گرووپەکە کوژران لە ناوەڕاستى شارى بەغداد کوژران.