ئەمریکا و بەریتانیا جارێکى تر هێرشیان کردەوە سەر حـ ــوســ ــیـــیەکان لە یەمەن
بوار:
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، کە بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی بەریتانیا و بە پشتیوانی ئوسترالیا، کەنەدا، هۆڵەندا و بەحرەین، هەشت هێرشیان کردووەتە سەر چەکدارانى حوسى لە یەمەن.
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا راشیگەیاند، هێرشەکان ئەو ناوچانەى کردووەتە ئامانج، کە حوسییەکان بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان و کەشتییەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا لە دەریای سوور بەکاریاندەهێنا.
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ئەوەشى راگەیاندووە، کە ئامانج لە هێرشەکان بۆ لاوازکردنی توانای حوسییەکانە بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییەکان و بە ئامانجگرتنی کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور.
لەلایەکى تر، کۆشکی سپی ئەمریکا لە راگەیەنراوێک بڵاویکردەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ ریشى سوناک سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا پەیوەندییەکى تەلەفۆنى ئەنجامداوە.
کۆشکی سپی راشیگەیاند، بایدن و سوناک باسیان لە گرنگی زیادکردنی هاوکارییە مرۆییەکان و پاراستنی خەڵکی مەدەنی لە غەزە و ئازادکردنی بارمتەکان کردو هێرشەکانى حوسییەکان لە دەریاى سور کردووە.
هەروەها کۆشکی سپی ئەوەشى راگەیاندووە، بایدن لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ سوناک باسی لە پابەندبوون بە بەرگریکردن لە ئازادی کەشتیوانی لە دەریای سوور کردووەو جەختیان لە بەردەوامى هاوکارییەکان لەو پێناوە کردووەتەوە.