گرنگ

ڕێژەی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا گۆڕانی بەسەرداهات

2024-05-27

 

بەپێی داتاكانی ئیدارەی وزەی ئەمریكا، هەفتەی ڕابردو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا زیادیكردوە.

ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریكا بڵاویكردەوە: تێكڕای هاوردەكردنی نەوتی خاوی ئەمریكا لە ماوەی هەفتەی ڕابردودا لە هەشت وڵاتی گەورەوە گەیشتوەتە پێنج ملیۆن و 241 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.

ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریكا دەڵێت، "هەفتەی ڕابردو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا گەیشتوەتە 239 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، بە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوتر 116 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا زیادیكردوە".

هاوكات زۆربەی نەوتی گەیشتوو بە ئەمریكا لە ماوەی هەفتەی ڕابردودا لە كەنەداوە بووە بە ڕێژەی سێ ملیۆن و 495 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، لەدوای كەنەداش "سعودیە دێت بە تێكڕا 486 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، ئەوەشخراوەتەڕوو، بڕی هاوردەكردنی نەوتی خاوی ئەمریكا لە مەكسیكەوە 184 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێكدا و لە نەیجیریاشەوە بە ڕێژەی 144 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا بووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color