گرنگ

 گرنگ

ئەمڕۆ یەکەم رۆژی هاوینە ، بەم رێنمایانە خۆت بپارێزە

2024-06-21

 
 
بەرگریی شارستانیی هەرێم ئاگاداریەكی بڵاوكردۆتەوە رایگەیاندووە : هاووڵاتییانی بەڕێز، لەگەڵ هاتنی یەکەم ڕۆژی وەرزی هاویندا، بۆ خۆپاراستنتان، ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکەن:
۱- خواردنەوە گازییەکان بەهەموو جۆرەکانییەوە، لە ناو ئۆتۆمبێلدا بەکار مەهێنن، هەمـوو جۆرە چەرخێک، بتڵی ئاو، بۆن و پاوەربانک و ئامێرە ئەلکترۆنییەکان لە ناو ئۆتۆمبێل دووربخەنەوە.
٢- پێویستە لە کاتی وەستاندا، پەنجەرەی ئۆتۆمبێل کەمێک بکرێتەوە.
٣- پڕنەکردنی تانکیی سووتەمەنیی ئۆتۆمبێل بە تەواوی.
٤- تایەی ئۆتۆمبێل زیاتر لە پێویست پڕ مەکەنەوە، بەتایبەتی بۆ ڕێگە دوورەکان.
٥- خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو و شلەی جۆراوجۆر بەتایبەت لە کاتی بەرکەوتنی تیشکی خۆر.
٦- لەبەر تیشکی خۆر بوتڵی غازی چێشتلێنان دامەنێن.
٧- دڵنیا بن لەوەی سویچی کارەبا لۆدی زۆریان لەسەر نەبێت، ئەیرکۆندیشن با کار نەکات، تەنها لەو شوێنانە نەبێت کە خێزانەکە یان کەسێک لەوێ بێت.
٨- وایەرەکانی کارەبا لۆدی زیاد لە توانای دیاریکراوی خۆیان نەخرێتە سەر و بەکارنەهێنانی تەقسیمی کارەبایی بۆ چەند ئامێرێک.
٩- دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر بەتایبەتی لە ماوەی کاتژمێر ١١ ی بەیانی تا ٣ ی پاش نیوەڕۆ.
١٠- کوژاندنەوەی ئامێرە کارەباییە زیادەکان بۆ کەمکردنەوەی بارقورسیی تۆڕەکانی کارەبا.
١١- پێویستە خاوەنمۆلیدەکان گەیەنەری کوالیتیی بەرز دابنێن و وایەری جاڵجاڵۆکەی هەڕەمەکی بەکار نەهێنن.
١٢- پاشماوەی دروێنەی بەروبوومی گەنم و جۆ نەسوتێنرێت بە مەبەستی ئامادەکردنی زەوی بۆ چاندنی دووبارە؛ بکەری ئەو کارە ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەکرێتەوە.
١٣- بە هەموو جۆرێک مەلەکردن لە ڕووبار و چەمەکان قەدەغەیە، جگە مەلەوانگە ڕێگەپێدراوەکان.
١٤- دابینکردنی هەموو پێداویستییەکانی سەلامەتی لە مەلەوانگەکان و ڕێنماییکردنی مەلەوانان بە ڕێنماییی مەلەوانگەکان.
١٥- بەکارهێنانی چەتری پارێزەر لە تیشکی بەتینی خۆر، ڕێکارێکی گرنگە بۆ سەلامەتیی پێست.
١٦- لە کاتی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو پەیوەندی بە تەلەفۆنی بەرگریی شارستانی، ژمارە ١١٥ ـەوە بکەن.
 
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color