گرنگ

 گرنگ

نهێنی مەترسیدار ئاشکرابوو یەختەکەی ئیتاڵیا بەهۆی تەقینەوە ژێرئاو کەوتووە

2024-06-22

 

یەختەکەی ئیتاڵیا بەهۆی تەقینەوە ژێر ئاو کەوتووە

بوار زانیاری لەسەر هۆکاری خنکانی کۆچبەرانی کورد ئاشکرا دەکات

بوار، ڕۆژی ۱۷ی ئەم مانگە یەختێکی کۆچبەران لە نزیک دوورگەی کاڵمێریای ئیتالیا ژێر ئاو کەوت و لەکۆی نزیکەی ۷٤ سەرنشین تەنها ۱۲ کەس ڕزگاریان بوو و بەشێکی زۆر لە قوربانیەکان خەڵکی هەرێمی کوردستانن. بەپێی زانیاریەکانی بوار، یەختەکە قۆناغی مەترسیداری تێپەڕاندبوو و ترسی گرتنی لەلایەن پۆلیسی تورکیاو یۆنانەوە نەمابوو بەو پێیەی بەسەلامەتی سنوری ئاوی ئەو دوو وڵاتەی تێپەڕاندبوو، گەیشتبووە ناوچەی ئاوی ئازاد لە نزیک ئیتاڵیا و کاپتنی یەختەکە ئاڵای ئیتاڵیای هەڵدابوو و بە شێک لە سەرنشینانی یەختەکە پەیوەندیان بە کەسوکاریانەوە کردبوو کە نزیکن لە دوورگەی کاڵمیریای ئیتاڵیا. لەناو یەختەکەدا شوێنێک هەبووە بۆ هەڵگرتنی ئاوی خواردنەوەو شوێنی چوپی فریاکەوتن بووە لەو کاتەی دەیانەوێت ئاوی خواردنەوە بۆ سەرنشینانی یەختەکە دەربکەن تەقینەوەیەک ڕوودەدات و بەهۆیەوە کونێکی گەورە لەیەختەکە دروست دەبێت و ئاو دێتە ژوورەوە و تا ئێستا نازانرێت تەقینەوەکە مەبەستدار بووە و ماددەی تەقەمەنی بووە یان بەهۆی ئەو ماددانەوە بووە کە بۆ ئاگادارکردنەوە بەکار دەهێنرێن بریتین لە تەڵقە تەنور و ڕوناک کەرەوەو هەندێ بابەتی هاوشێوەی یاری ئاگرین. بەپێی زانیاریەکانی بوار، لەساتی یەکەمدا بەهۆی تەقینەوەکەوە بریندار هەبووە و پاشان بەهۆی هاتنە ژوورەوەی ئاو یەختەکە نقووم بووە. دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر تەقینەوەکە دەست پێکردووە و گومان دەکرێت بەهۆی ململانێی قاچاخچیەکان تەقینەوەکە پلان بۆ داڕێژراو بێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color