گرنگ

​لە ماوەی ١٣ ساڵدا، ١٣٠ هەزار حاڵەتی جیابونەوە لە هەرێم تۆمارکراوە

2024-07-07

 

.لە ماوەی ١٣ ساڵی رابردوودا نزیکەی ١٣٠ هەزار حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەریی لە کوردستان تۆمارکراوە و لەو نێوەندەشدا نزیکەی ٢٧٠ هەزار منداڵ هەیە.

بورهان عەلی، سەرۆکی یەکێتی پیاوانی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی (بوار) رایگەیاندووە "لە ساڵی ٢٠١٠ەوە تا کۆتایی ساڵی رابردوو نزیکەی ١٣٠ هەزار ژن و مێرد لە یەکدی جیابوونەتەوە و کە نزیکەی ٢٧٠ هەزار منداڵ لەنێوانیاندایە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد، ئەو ژمارەیە زۆر زۆرە، لە عێراقیش لە چوار حاڵەتی هاوسەرگیری یەکێکیان بە جیابوونەوە کۆتایی دێت، لە کوردستانیش دەبینین لە سێ تا چوار حاڵەتی هاوسەریی یەکێکیان بە جیابوونەوە کۆتایی دێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color