گرنگ

 گرنگ

نوسینگەی قوباد تاڵەبانی لەسەر وێنەگرتن لەگەڵ وەهاب هەڵەبجەیی، برایەکی ئارێز عەبدوڵڵا لە بەڕێوەبەری گشتی بودجەی هەرێم دوور دەخەنەوە

2024-07-21

 

بوار،


بەهۆی وێنەگرتن لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆری یەکێتی، بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ‌ئابووری لە پۆستەکەی لادرا.

مانگی رابردوو ئارام عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری کە لە پشکی یەکێتی پۆستەکەی وەرگرتووە وێنەیەکی لەگەڵ وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری دژە تیرۆری یەکێتی نیشتمانی بڵاوکردەوە.

دوای بڵاوکردنەوەی وێنەکە، لەنوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئارام عەبدوڵا کە لە هەمان کات برای ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتییە ئاگادار کرایەوە کە وێنەکە لابدات.

دوای لادانی وێنەکە پێی راگەیاندرا بۆ ماوەیەک بچێتەوە ماڵەوە و بەهۆیەوە ماوەی 10 رۆژ نێردرایەوە ماڵەوە.

دواتر دەستی بەکار کردەوە،بەڵام دوای چەند رۆژێک لە پۆستەکەی لادراو لە شوێنی ئەو ئەبوبەکر عەلی دەست بەکاربوو.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color