گرنگ

 گرنگ

لایەنە كوردییەكانی كەركوك ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی پۆستی پارێزگار بۆ كورد بێت

2024-07-21

 

لایەنە كوردییەكانی كەركوك ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی پۆستی پارێزگار بۆ كورد بێت
بوار، تایبەت
ئەمڕۆ كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییە كوردەكان لە پارێزگای كەركوك لە بارەگای مەڵبەندی كەركوكی كۆمەڵی دادگەری بەڕێوەچوو، لە كۆبوونەوەكەدا حزبە كوردییەكان كۆك بوون لەسەرئەوەی كە پۆستی پارێزگاری كەركوك بۆ كورد بێت و هاوكات مانگانەش كەسی یەكەمی حزبە كوردییەكان كۆببنەوە.

لەدوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەكە بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی كۆمەڵی دادگەری لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی خستەڕوو، لە كۆبوونەوەكەدا هەموو لایەنە بەشدارەكان كۆك بوون لەسەر ئەوەی كە دەبێت پۆستی پارێزگاری كەركوك بۆ كورد بێت، هاوكات، داوایان لەلایەنە براوەكانی ئەنجومەنی پارێزگا كردووە كە حكومەتی خۆجێی كەركوك پێكبهێنن بۆ خزمەتكردنی دانیشتووانی شارەكە، هەرلەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا كە كەسی یەكەمی لایەنە سیاسییە كوردییەكان كۆببینەوە و مانگانەش كۆبوونەوەی پەیوەندییەكان بە بەردەوامی بەڕیوەبچێت

ڕەوەند مەلا مەحمود، بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی نشتیمانی كوردستان لەدوای كۆبوونەوەكە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی خستەڕوو، هەموو لایەنە براوەكان لە گۆفتوگۆدان بۆ ئەوەی پێكەوە سەرۆكی ئەنجومەنی و پارێزگار و جێگەركانیان دابنین، هاوكات ئێمەش لەگەڵ پارتی خاوەن دوو بۆچوونی جیاوازین، بەڵام هەردوكمان دەڵێن دەبێت كوردێك ببێتە پارێزگار بەڵام كەسمان دیاری نەكردووە.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color