گرنگ

 گرنگ

بافڵ تاڵەبانی بۆ قوبادی برای:دڵخۆشم پێكەوە وەك دوو برا، بۆ داهاتوویەكی باشتر هەنگاو دەنێین.

2024-07-22

 
بافڵ تاڵەبانی بۆ قوبادی برای:
دڵخۆشم پێكەوە وەك دوو برا، بۆ داهاتوویەكی باشتر هەنگاو دەنێین.
دەمەوێت لە قوڵایی دڵمەوە پیرۆزبایی یادی لەدایكبوونت لێبكەم و سوپاسگوزاریی خۆم بۆ بوون و دڵسۆزیت دەرببڕم.
نازانیت چەند خۆشمدەوێیت و بوونت لە تەنیشتمەوە چەند گرنگ و بەهادارە. نازانیت چەند سوپاسگوزارم بۆ ئەوكاتانەی سەختییەكان دەهاتنە رێ، تۆ هیوا و پشتیوانیی بوویت.
دڵخۆشم پێكەوە وەك دوو برا، وەك دوو خەونبین كە بە هیواوە بۆ داهاتوویەكی باشتر دەڕوانن، هەنگاو دەنێین.
نازانیت كاركردن لەگەڵ تۆ چ شانازی و دڵخۆشییەكە، تۆ كە هەرگیز ماندووبوونت نەزانی و بە رۆحییەتێكەوە كە تەنیا خۆت هەتە، هەوڵت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان دەدا.
برام قوباد
دەزانم خەونی گەورەت هەن و تاوەكو گەیشتن بە ئامانج كۆڵنادەیت، دەزانم سەختییەكان چەند زۆربن، تۆ بەهێزتریت و كۆڵنادەیت. پێویستیش ناكات بەڵێنت بۆ دووپاتبكەمەوە، چونكە دەزانیت هەرگیز پشتت تێناكەم و بۆ هەمیشە ئەو برا و هاوڕێیە دەبم كە شانازیی بە هەموو هەوڵ و هەنگاوێكتەوە دەكات و بەرگرییان لێدەكات.
برات
بافڵ
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color