گرنگ

 گرنگ

وەزیرێکی هەرێم، داوا دەکات کورسی کۆتا بکرێت بە ١٥ کورسی و مافی ڤیتۆیان هەبێت لە پەرلەمان

2024-07-22

 

#بوار

وەزیرێکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم داوا دەکات ژمارەی کورسییەکانی کۆتا لە پێنج کورسییەوە بکرێت بە ١٥ کورسی و کورسییەکانیشیان ڤیتۆیان هەبێت.

 

ئایدن مەعروف، وەزیری کاروباری پێکهاتەکان لە حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ”پێویستە کورسی کۆتا لە پێنج کورسیەوە زیاد بکرێت بۆ ۱٥ کورسی پەرلەمان و ۱۱ کورسی تایبەت بێت بە پێکهاتە نەتەوەیەکان وەک خولی پێشوو و چوار کورسی بۆ نوێنەرانی ئاین و ئاینزاکانی هەرێم زیاد بکرێت. لەهەمان کات کورسی کۆتاکان مافی ڤیتۆیان پێ بدرێت بۆ ڕەتکردنەوەی هەر بابەتێک زیانی بۆ پێگەی پێکهاتەو ئاینزاکان هەبێت.

 

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان دەڵێت کە ئەوان داوا دەکەن کورسی کۆتا بۆ کاکەیی و ئێزدی و شەبەک تەرخان بکرێت و لە خولی داهاتوو هەوڵی جێگیرکردنی ئەو داواکاریانە و زیادکردنی کورسی کۆتا دەدەن.

 

ئایدن مەعروف کە ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانییە و سەرۆکایەتی لیستی بەرەی تورکمانی لە پارێزگای هەولێر دەکات بۆ پەرلەمانی کوردستان. لە هەمان کات خاوەنی ڕەگەزنامەی وڵاتی تورکیایە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color