گرنگ

 گرنگ

پارتی کەناڵێکی ئاسمانی بۆ کوردانی ئێزدی دادەمەزرێنێت

2024-07-22

 

بوار


پارتی دیموکراتی کوردستان کەناڵێکی ئاسمانی بۆ کوردانی ئێزدی دەکاتەوەو کەناڵەکە پشتگیری راستەوخۆی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی هەیە.


بوار زانیویەتی، پارتی دیموکراتی کوردستان هەرێم کەناڵێکی تایبەت بە کوردانی ئێزدی دەکاتەوەو ناوی کەناڵی سەما دەبێت.

 سەرەتا کەناڵێکی ناوخۆی دەبێت تا ئامادەکاریەکانی تەواو دەبێت پاشان دەکرێتە کەناڵێکی ئاسمانی.

بارەگای کەناڵەکە لە لالش دەبێت و بنکەی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری لالش سەرپەرشتی دەکات و کەناڵەکە گرنگی بە لایەنی کلتوری و ڕۆشنبیری و ئاینی ئێزدیەکان دەدات.

 ئامانجی پارتی و مەسرور بارزانی لە دروستکردنی کەناڵەکە بۆ گرنگیدانی زیاترە بە کوردانی ئێزدی دوای ئەوەی بەهۆی ڕووداوەکانی ۲۰۱٤ی شنگالەوە بە شێکیان لە حکومەتی عێراق وهێزەکانی باکوری کوردستانەوە نزیکن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color