گرنگ

 گرنگ

فشار بۆسەر حزبەکانی ڕۆژهەڵات زیاد دەبێت،مۆڵەتی مانەوەی پەنابەرانی ڕۆژهەڵات نوێ ناکرێتەوە

2024-07-22

 
 
بوار،
ماوەی دوو هەفتەیە فشارێکی نوێ لە کوردانی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان دەکرێت و بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆ فەرمانگەکانی نشینگە لەهەولێر و سلێمانی مۆڵەتی
مانەوە (ئیقامە)ی کوردانی ڕۆژهەڵات نوێ ناکەنەوە.
 
ماوەی دوو هەفتە زیاترە نشینگەی هەولێر مۆڵەتەکانی مانەوەی کوردانی ڕۆژهەڵاتی ڕاگرتووەو نوێی ناکاتەوە و نشینگەی سلێمانی مۆڵەتەکان تەنها بۆ یەک مانگ و یەکجار نوێ دەکاتەوە کە پێشتر بۆ ساڵێک نوێ دەکرایەوە و لەکاتی نوێ کردنەوە کومەڵێک ڕێو شوێنی زۆر بە پەنابەرانی ڕۆژهەڵات دەگیرێتە بەر و پێیان ڕاگەیەندراوە لە مانگی ئایندە هاوشێوەی هەولێر مۆڵەت نوێ ناکەنەوە.
 
سەرچاوەیەک لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕان بەبواری ڕاگەیاند، دەربارەی ئەو گرفتانە پەیوەندیان بە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کردووە و وەکو پێشوتر دەزگاکانی حکومەت وەڵاممان نادەنەوە و دەڵێن بڕیاری وەزارەتی ناوخۆو بەغدایە و بەشێکە لە ڕێککەوتنی ئەمنی ئێران و عێراق و هەرێم.
 
بوار زانیویەتی، ئەم هەنگاوەی حکومەتی هەرێم بۆ ناچارکردنی پەنابەرانی ڕۆژهەڵات و حزبەکانیانە تا بچنە کامپەکان، چونکە بە نوێ نەکردنەوەی ئیقامەی پەنابەرانی ڕۆژهەڵات ناتوانن لە نێوان شارەکانی هەرێم هاتووچۆ بکەن .
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color