گرنگ

ڕێزان عەسكەر: بكوژانی شەهید گەرمیان كە پارتین چەند جار داوای سوڵحی عەشایەرییان لێكردوین

2024-07-22

 

بوار، تایبەت
دایكی یەكێك لە شەهیدانی 17ی شوبات و ڕۆژانی دوایی كە لە ئێستادا كاندیدی بزوتنەوەی گۆڕانە بۆ پەرلەمان ئاماژە بەوەدەكات بكوژانی كوڕەكەم كە پارتین چەندین جار داوای سوڵحی عەشایەرییان لێكردووین بەڵام ئێمە ڕەتمان كردووەتەوە، جەختیش دەكاتەوە كە بزوتنەوەی گۆڕان داوایان لێكردووە خۆی بەربژێر بكات.

ڕێزان عەسكەر، دایكی شەهید گەرمیان یەكێك لە شەهیدەكانی 17ی شوبات و ڕۆژانی دوایی بە بواری ڕاگەیاند: تا ئیستا هیچ بەرەوپێشچوونێك لە كەیسی شەهید كردنی كوڕەكەم نەچووەتە پێش، هەرچەندە بكوژانی كوڕەكەم دیارن و لە ناو پارتی دیموكراتی كوردستانن بەڵام یاسا نەیتوانیوە سەروەر بێت، هاوكات بكوژانی شەهید گەرمیان چەندین جار داوای سوڵحی عەشایەرییان لێكردووین بەڵام ئێمە ڕەتمان كردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، من لەسەر داواكاری بزوتنەوەی گۆڕان خۆم بەربژێركردووە بۆ ئەندامی پەرلەمان هاوكات لە ساڵی 2013 ( نەوشیروان مستەفا) داوایلێكردم كە خۆم بەربژێر بكەم بەڵام ئەو كات بارودۆخەكە گونجاو نەبوو بۆم بۆیە ئێستا بڕیارمدا كە خۆم بەربژێر بكەم لەسەر لیستی گۆڕان لە بازنەی سلێمانی.

ئەو كاندیدەی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو، ڕاستە دۆخی ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان باش نییە، بەڵام دەنگدەرەكانی لەجێگەی خۆیاندا ماونەتەوە و دەنگ بە هیچ حزبێكی دیكە نادەن، بۆیە هیوادارم لەم دەنگدانەدا دەنگدەرەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری پرۆسكە بكەن و هیوا و ئاواتی گەنجان و ئازادیخوازان بێنیەدی.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color