گرنگ

 گرنگ

جێگری بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی: سلێمانی وەك شوێنەكانی دیكە قەبوڵی هەمووشتێك ناكات

2024-07-22

 

بوار، تایبەت
جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاماژە بەودەكات هۆكاری ئەو سەركەوتنە گەورەیەی كە قوتابیانی سلێمانی لە پۆلی 12 بەدەستیان هێنا هۆكارەكەی ئەوەیە كە خودی خوێندكاران بۆخۆیان هەوڵیانداوە و مامۆستایان و كەسوكاری قوتابیانیش پاڵپشتی پرۆسكەبوون، جەختیش دەكاتەوە كە سلێمانی وەك شوێنەكانی دیكە قەبوڵی هەمووشتێك ناكات

مامۆستا عومەر محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە بواری ڕاگەیاند: چەند هۆكارێك لەپشت ئەو سەركەوتنە گەورەیەوەیە كە قوتابیانی سنوری پارێزگای سلێمانی لە پۆلی 12 بەدەستیان هێنا، گرنگترینیان ئەوەیە كە خودی قوتابیان بۆخۆیان هەوڵێكی زۆریان داوە، پاشان مامۆستایانیش هاوكار و پاڵپشتیان بوون لەگەڵ ئەوەشدا كەسوكاری قوتابیانیش هۆكارێكی دیكەی ئەو سەركەوتنەوەن كە بەدەستهاتووە

ئاماژەی بەوەشكرد، سلێمانی وەك شوێنەكانی دیكە قەبوڵی هەموو شت ناكات، مەبەست لەم قسەیە ئەوەیە كە ئەگەر قوتابیان بزانن مامۆستاكانیان ناتوانن بە باشی پەیامی ناو پرۆگرامەكانی خوێندنیان پێبگەیەنن ئەوا لەڕێگەی ئەنجومەنی دایكان و باوكانەوە داواكای قوتابیان دەگەیەننە پەروەردە و ئێمە بەهەمووشێوەیە پاڵپشتیان بووین

جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، بەشێكی زۆری ئەو قوتابیانەی كە نمرەی بەرزیان بەدەتهێناوە لەو قوتابخانانە خوێندوویانە كە بایكۆتی دەوامیان نەكردبوو، بەڵام بەگشتی ئەو ئەو قوتابخانانەشی كە بایكۆتیان نەمردبوو لە دۆخێكدا بوون كە بەردەوام لە دڵەڕاوكێدا بوون مامۆستایان كەشێكی ئارامیان نەبوو دەترسان لەوەی لەلایەن خەڵكەوە قسەیان پێبوترێت كە بایكۆتیان نەكردووە، بۆیە ئەو مامۆستایانەی كە دەوامیان دەكرد بەڕاستی ئازابوون

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color