گرنگ

 گرنگ

کۆمسیۆن پێدانی ژمارە بە لیست و کاندیدەکان دوا دەخات

2024-07-23

 

#بوار
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێدانی ژمارە بە لیست و کاندیدەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دوادەخات.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە ۱٥ تا ۲۰ی مانگی داهاتوو تیروپشک بۆ ژمارەی لیست و کاندیدە سەربەخۆکان دەکات هەرچەندە لە ۱٨ی ئەم مانگەوە دەرگای تۆمارکردنی کاندید و لیست داخراوە، بەڵام تا مانگێکی تر کۆمسیۆن ژمارە بە لیست و کاندید نادات.

بۆ ئەوەی لیستەکان و کاندیدەکان دەست بە بانگەشەی پێشوەختە نەکەن بۆ ژمارەکانیان کۆمسیۆن پێدانی ژمارە بۆ ماوەی دوومانگ بەر لە ڕۆژی هەڵبژاردن دوا دەخات. تا لە ماوەی مانگی یەکەم لیست و کاندید و هاوپەیمانێتییەکان بتوانن پۆستەر و ڕیکلامەکانیان  دیزاین و چاپ بکەن بەتایبەت بەشێک لە لۆگۆ و ڕیکلامەکان لە وڵاتانی دەرەوە چاپ دەکرێن و ئامادەکاری و کاتیان پێویستە. مانگی دووەم کاتی ڕێپێدراو و فەڕمی بانگەشەیە کە لە ۱٥ ئەیلول دەست پێدەکات و پێش دەنگدانی تایبەت کۆتایی دێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color