گرنگ

 گرنگ

تورکیا هەڕەشە لە بافڵ تاڵەبانی و یەکێتی دەکات

2024-07-23

 


#بوار
دەزگایەکی میدیایی بەریتانی ئەوە ئاشکرا دەکات کە تورکیا هەڕەشە لە یەکێتی و بافڵ تاڵەبانی کردووەو هەوڵەکانی یەکێتیش لە ڕێی بەرپرسانی ئێرانی و ئەمریکی بۆ کەمکردنەوەی فشارەکانی تورکیا لەسەر سلێمانی و یەکێتی شکستی هێناوە.

پێگەی میدڵ ئێست ئای بەریتانی، لە ڕاپۆرتێکدا بەناونیشانی تورکیا فشارەکانی بۆ سەر یەکێتی و بافڵ تاڵەبانی زیاد دەکات بەهۆی پشتیوانی قەندیلەوە ئاماژە بە فشاری چڕی تورکیا بۆ سەر یەکێتی و بافڵ تاڵەبانی و سنوری سلێمانی دەکات.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە هەوڵەکان سەرکەوتوو نەبوون لە ڕێگای ئەمریکی و ئێرانییەکانەوە لە ماوەی ڕابردوو لە لایەن یەکێتیەوە دراون بۆ کەمکردنەوەی فشارەکانی تورکیا لەسەر سنوری سلێمانی.

پێگەکە بڵاوی کردووەتەوە چەند هەفتەی ڕابردوو میدیاکانی تورکیا ئاماژەیان بەفشاری تورکیا لەسەر بافڵ تاڵەبانی داوە و ڕایانگەیاندووە بافڵ تاڵەبانی سلێمانی بەجێهێشتووە، بەڵام سەرۆکی یەکێتی بەکۆبونەوەی لەگەڵ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نشتیمانی عێراق هەواڵی میدیاکانی تورکیای بەدرۆخستەوە.

میدڵ ئێست ئای لە زاری سەرچاوە تورکیەکانەوە ئاشکرای کردووە هەڕەشەی کردەیی لە بافڵ تاڵەبانی و سەرکردەکانی یەکێتی کراوە ئەگەر بەردەوام بن لە پشتیوانی قەندیل و ئەوەی ئاشکرا کردووە لە ساڵی ۲۰۲۳وە تا ئێستا ۱٥ کەسی سەر بە قەندیل لە سلێمانی کراون بەئامانج.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color