گرنگ

 گرنگ

تیمی پێشوازی بافڵ تاڵەبانی، لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسییەوە بۆ تارینا سەركەوت و عەلی كینانی

2024-07-23

 
دوو كەس كە كوڕ و كچێكی گەنجن، وەك سێبەر بەدەور بافڵ تاڵەبانییەوەن. لەهەموو پێشوازیكردنەكانی بافڵ تاڵەبانی لە سەركردە بیانی و عێراقییەكان یەكێكیان لە دەستە چەپ و یەكێكیشیان لە دەستە ڕاستییەوە دەردەكەون.
ئەو كوڕ و گەنجە نە ئەندامی سەركردایەتی نە مەكتەبی سیاسی یەكێتین. بەڵام لەهەموو ئەندامانی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی یەكێتی زیاتر بەشدارن لە بڕیارەكانی بافڵ تاڵەبانی.
تارینا سەركەوت و عەلی كینانی، ئەو دوو كەسەن بەردەوام لەگەڵ بافڵ تاڵەبانین و تەنانەت لە كاتی پشووەكانیشی لێی دور ناكەونەوە.
تارینا سەركەوت، ڕاوێژكاری تایبەتی بافڵ تاڵەبانییەو كچی سەركەوتی كوبەیە كە پێشتر بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی سلێمانی بووەو دواتر یەكێك بووە لە سەركردەكانی بزووتنەوەی گۆڕان و ئێستاش بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەكێتییە.
عەلی كینانی، كەسێكی بەڕەگەز عەرەبەو بەڕێوەبەری نوسینگەی تایبەتی بافڵ تاڵەبانییە.
دوای ڕووداوەكانی هەشتی تەمووز، بافڵ تاڵەبانی پێشوازی لە هەر میوانێك بكردبایە یا بەشێك لە بەرپرسە ئەمنییەكانی حیزبەكەی لەگەڵیدا دەردەكەوتن یا چەند ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی حیزبەكەی، بەڵام ئێستا لەبری هەموو بەرپرسە باڵاكانی حیزبەكەی تارینا سەركەوت و عەلی كینانی ئەندامی ئەو شاندەن كە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی پێشوازی لەو میوانانە دەكەن كە سەردانی سەرۆكی یەكێتی دەكەن لە دەباشان.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color