گرنگ

 گرنگ

پۆلیسی سۆران: دوو کەس بەتۆمەتی کردنەوەی ئاگر دەستگیرکران

2024-07-23

 
بوار،
پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێت، دوای ئەوەی زانیاریمان پێ گەیشت بە بوونی چەند حالەتێکی ئاگر کەوتنەوە لە سنوری قەزای ڕواندز دوو کەس دەستگیرکران و دانیان بەتاوەنەکەیان ناوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەشی پۆلیسی ڕواندز دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد دوای ئەوەی چەند ئاگرێت کەوتنەوەو دوای بەدواداچوون و لێکۆلینەوەیەکی وورد توانرا لەماوەی چەند کاتژمێرێک تۆمەتباران دەستنیشان بکرێن و دەستگیر بکرێن.
باس لەوەشکراوە، کە دوو تۆمەتبارەکە لە ووتەکانیان دانیان ناوە بە تاوانەکە کە هەڵساون بە کردنەوەی چەند ئاگرێک لە چەند شوێنێکی جیاواز و لە چەند کاتێکی جیاواز لە سنوری قەزای ڕواندز وە لە ئێستاشدا تۆمەتباران لە سەر بڕیاری دادوەری لێکۆلینەوەی ڕواندز بەپێی ماددە(٤٨٠) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color