گرنگ

 گرنگ

ئەگەر ئەو چەقۆ كێشانەی ناو ئاسایش دەستگیرنەکرێن، بە قۆڵ و بازووی خۆمان هەق دەكەینەوە

2024-07-23

 

 

#بوار
سەرۆكی لیستی گۆڕان لەسەر دەستگیرکردنی هەڵسوڕاوێکیان لە هەولێر رایگەیاند، هەر كەسێك لەمەودوا دەستببات بۆ هەڵسوڕاوێكی گۆڕان دەستەكەی لە بنەوە دەبڕین، ئەگەر لە هەر ئاست و بەرپرسیارێتیەكدا دابێت.
شەوی رابردوو مەكۆی هەولێری بزووتنەوەی گۆڕان بڵاویكردەوە، لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە هەڵسوڕاوێكیان بەناوی (سەریاس عەونی) دەستگیركراوەو بە دڕەندەترین شێوە ئەشكەنجەدراوە.

لەو بارەیەوە هێمن شێخانی، سەرۆكی لیستی گۆڕان لە هەولێر بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاندووە، دەمەوێت پەیامێك بنێرم بۆ ئاسایشی هەولێر و هێزە چەكدارەكانی پارتی، بۆ سەركردەكانی پارتی، لە یەك تكە خوێنی هەڵسوڕاوەكانی گۆڕان خۆش نابین، هەر هەڵسوڕاوێكی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەولێر خوێندكارێكی نەوشیروان مستەفایە، دەستبردن بۆ هەر هەڵسوڕاوێكی ئێمە دەستبردە بۆ نەوشیروان مستەفا.

دەشڵێت:"هەر كەسێك لەمەودوا دەستببات بۆ هەڵسوڕاوێكی گۆڕان دەستەكەی لە بنەوە دەبڕین، ئەگەر لە هەر ئاست و بەرپرسیارێتیەكدا دابێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، گەورەترین هەڵەی ستراتیژیمانكرد كە بەشداربووین لە حكومەت لەگەڵ پارتی، قەت نەدەبوو بچینە حكومەتەوە، لەمڕۆ بەدواوە چاوپۆشی لەیەك كەس ناكەین دەسترێژی بكاتە سەر هەڵسوڕاوەكانمان.

"ئەگەر ئاسایش ئەو چەقۆ كێشانەی ناو ئاسایش دەستگیرنەكات كە دەستدرێژیان كردووەتە سەر كاك سەریاس ئەوا ئێمە هەقی خۆمان دەكەینەوە، لە هیچ كەسێك قبوڵ ناكەین ئەگەر بە یاسا هەقی كاك سەریاس نەكرێتەوە ئەوا بە قۆڵ و بازووی خۆمان هەق دەكەینەوە" هێمن شیخانی وادەڵێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color