گرنگ

 گرنگ

گەمارۆی فڕۆکەخانەی سلێمانی و لەشکر کێشی تورکیا دەبرێتە پەرلەمانی عێراق

2024-07-24

 
گەمارۆی فڕۆکەخانەی سلێمانی و لەشکرکێشی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان دەبرێتە پەرلەمانی عێراق.
لیژنەی پەیوەندیەکان و لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق دوو ڕاپۆرتیان لەسەر گەمارۆی فڕۆکەخانەی سلێمانی لەلایەن تورکیا و لەشکرکێشی و ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لەخاکی هەرێم ئامادە کردووەو دراوەتە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق تا دانیشتنێکی تایبەت لەسەر ئەو دوو پرسە ساز بکات.
بەپێی زانیاریەکانی بوار، لایەنە شیعەکان نیگەرانن لە فراوانی ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا و دەیانەوێت لە پەرلەمانەوە هەڵوێست وەرگرن و نایانەوێت لەشکر کێشی تورکیا بە بێدەنگی تێپەڕێت.
لیژنەکانی پەیوەندی و ئاسایش و بەرگری لە ڕاپۆرتەکانیان بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان داوا دەکەن چارەسەری گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بکرێت و ئاماژەیان بەوەداوە لەسەردانی مەیدانی بۆ فڕۆکەخانەکە دەرکەوتووە کارەکانی ئاساییە و هەروەک فڕۆکەخانە مەدەنیەکانی تری عێراقە و بۆ مەبەستی سەربازی بەکار ناهێنرێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color