گرنگ

شاسوار عەبدولواحید، برای هاوسەری دوو بەرپرسی یەکێتی لە سلێمانی و هەولێر دەکاتە سەرۆکی لیستی حیزبەکەی

2024-07-25

 
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ برای هاوسەری دوو بەرپرسی یەکێتی لە سلێمانی و هەولێر دەکاتە سەرۆکی لیستی جوڵانەوەکەی.
لە پارێزگای هەولێر دێکۆ فاروق جەمیل برای هاوسەری دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی سەرۆکایەتی لیستی یەکێتی دەکات بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان. کە هاوکات کوڕی فاروق جەمیل وەزیری پێشووی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
لە سلێمانی مەحەمەد سلێمان برای کافیە سلێمان هاوسەری عومەر فەتاح ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی سەرۆکایەتی لیستی نەوەی نوێ دەکات.
پێشتر عومەر فەتاح سەرۆکی ئیدارەی سلێمانی حکومەتی هەرێموبووە و دوای یەکگرتنەوەی ئیدارەکانی هەولێر و سلێمانی بووەتە جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم.
کافیە سلێمانی هاوسەری سەرۆکی یەکێتی ژنان بووە کەڕێکخراوێکی ژنانی سەربە یەکێتییە.
لە پارێزگای دهۆک سیپان ئامێدی پەرلەمانتاری خولی پێنجەم سەرۆکایەتی لیستی نەوەی نوێ دەکات. لە پارێزگای هەڵەبجە خەبات نەوزاد بەڕێوەبەری کەناڵی ئێن ئاڕتی ئاینی سەرۆکی لیستی نەوەی نوێیە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color